لە حەوت ناوچەی باکووری کوردستان و تورکیا هەڵبژاردنی شارەوانییەکان دووبارەدەکرێتەوە

02-06-2024
محەممەد عزەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا، لە حەوت شار و شارۆچکەی باکووری کوردستان و تورکیا، هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31-03-2024 دووبارە کرایەوە. 
 
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە کاژێر هەشتی بەیانیی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2-6-2024) دەستیپێکرد و لە کاژێر 05:00ـی ئێوارە کۆتایی دێت. لە هەڵبژاردنەکەدا 58 هەزار و 259 دەنگدەر لە 312 سندووقی جیاواز دووبارە دەنگ دەدەن.
 
ئەو هەڵبژاردنە لە ناوچەکانی جورنێ رەشی رووها، پنارباشی قەیسەری، گوزەلیورت و ساغلکی ئاکسارایی، یڵدز ئەلی سێواز، لولە بورگازی کرکلارئەلی و مێزگری دێرسیم دەکرێت.
 
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لەو حەوت ناوچەیە بەهۆی تانەی لایەنەکان بووە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە.
 
لەو حەوت ناوچەیەی هەڵبژاردن دووبارە دەکرێتەوە، هەریەک لە ئی پارتی، پارتی گەورەی یەکگرتوو، یەنیدەن رەفا، پارتی زافەر، پارتی سەربەخۆی تورکیا، جەهەپە، پارتی رێگای میللی، مەهەپە، دەڤا، پارتی سەعادەت، ئاکپارتی، دەم پارتی، هوودا پار، پارتی دیموکرات و پارتی دیموکراتی چەپ، پیشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی سەرۆکشارەوانییەکانی ئەو ناوچانە دەکەن. 
 
لە هەڵبژاردنی 31-03-2024 ئەنجامی هەڵبژاردن لەو 7 ناوچەیە بەو شێوەیە بوو:
 
جورنێ رەشی رووها – دەم پارتی 6,960 دەنگ – ئاکپارتی 6,439 – سەرلەنوێ پارتی رەفا 3,935
پنارباشی قەیسەری – جەهەپە 5,082 – مەهەپە 4,758
گوزەلیورتی ئاکسارایی – ئی پارتی 549 – ئاکپارتی 548 – مەهەپە 537 
ساغلکی ئاکسارایی – مەهەپە 763 – ئاکپارتی 762
یڵدز ئەلی سێواز – مەهەپە 333 – سەرلەنوێ پارتی رەفا 158 – ئاکپارتی 149
لولە بورگازی کرکلارئەلی – پارتی چەپ تورکیا  2,059 – جەهەپە 2,057
مێزگری دێرسیم – جەهەپە 471 – ئاکپارتی – 467 – دەم پارتی 274 دەنگ
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA

هاکان فیدان: هەوڵدان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا لە لاوازیمانەوە نییە

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، هەوڵەکانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی سووریا لە لاوازی یان ناچاری نییە، بەڵکو دۆخی ناوچەکە وا دەخوازێت ئەو هەنگاوە بنێن. ئاماژە بەوەش دەکات، رووسیا و ئێرانیش رۆڵی ئەرێنی دەگێڕن