رووداو دیجیتاڵ
وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، ژمارەی گەشتیارانی 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵی بۆ باکووری کوردستان و تورکیا راگەیاند.
محەممەد نووری ئەرسۆی، وەزیری کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا رایگەیاند، لە 9 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 49 ملیۆن و 181 هەزار گەشتیار سەردانی باکووری کوردستان و تورکیایان کردووە.
ئەرسۆی گوتی، "داهاتی گەشتیاریمان لە 9 مانگی سەرەتای ساڵی 2024دا 46 ملیار و 900 ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە 9 مانگی سەرەتای پاردا 44 ملیار دۆلار بوو."
بە گوتەی ئەو وەزیرەی تورکیا، ژمارەیەکی زۆر لەو گەشتیارانە خەڵکی رووسیا، ئەڵمانیا و بەریتانیا بوون، بە جۆرێک لەو 9 مانگەدا 5 ملیۆن و 473 هەزار و 380 گەشتیاری رووسیایی، 5 ملیۆن و 157 هەزار و 493 گەشتیاری ئەڵمانیایی و 3 ملیۆن و 679 هەزار و 381 گەشتیاری بەریتانیایی بوون.
هەر بەگوێرەی وەزارەتی کولتوور و گەشتوگوزاری تورکیا، لە 9 مانگی سەرەتای پاردا 45 ملیۆن و 230 هەزار گەشتیار چووبوونە باکووری کوردستان و تورکیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ