رووداو- هەولێر
رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، فڕۆکەیەکی جەنگیی هاوپەیمانان دەخاتە خوارەوە.
بەپێی هەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی ویلایەتی رەققەی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رێکخراوەکە توانیویەتی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئوردنی بخاتە خوارەوە، کە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بنکە و بارەگاکانی داعشی بۆمبباران دەکرد.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ، سوپای ئوردن گیرانی مەعاز سافی یوسف کەساسیبە، ملازمی یەکەمی فڕۆکەوانیی جەنگیی ئوردنی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە پشتڕاستکردووەتەوە و رایگەیاندووە، "سەلامەتی گیانی ئەو فڕۆکەوانە لە ئەستۆی داعشە".
چەکدارانی داعش وێنەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، کە کەسێک لەنێو کۆمەڵێک چەکداری داعشدایە و لە ژێرەوەی وێنەکە نووسیویانە، کە "ملازمی یەکەمی فڕۆکەوانیی ئوردنی، کە فڕۆکەکەی خرایە خوارەوە".
داعش باس لەوەدەکات، کە فڕۆکەکەی بە مووشەکی حەراری خستووەتە خوارەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ