داعش بڕیارێك بەسەر قاوەخانەكان دەسەپێنێت

12-12-2014
هەرمان خالید
نیشانەکردن داعش ئینتەرنێت
A+ A-

رووداو-RT

رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) لە ناوچەی دێرەزوری سووریا، بڕیارێک بەسەر هەموو قاوەخانەکانی ئینتەرنێتدا دەسەپێنێت كە رۆژانە پێنج جار هێڵەکانی ئینتەرنێت رابگرن.

داعش لە بڕیارەکەیدا، کە بەسەر قاوەخانەکانی ئینتەرنێتی دابەشکردووە، داوادەکات رۆژانە لەکاتی نوێژە واجبەکان خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت رابگرن. پێش دوو رۆژ، داعش خاوەن قاوەخانەکانی ئینتەرنێتی ئاگادارکردبووەوە، کە دووکانەکانیان لە کاژێر 1ـی شەو تاوەکو 10ـی بەیانی دابخەن.

بەپێی گوتەی چالاکانی مەدەنی لە سووریا، رۆژی 7ـی کانوونی یەکەمی 2014، داعش دەستی بەسەر گشت ئامێرەکانی ئینتەرنێت لە دێرەزور داگرت و قاوەخانەکانی ئینتەرنێتیشی لە ناوچەکانی دەوروبەری دێرەزور و فڕۆکەخانەی شارەکە، بە ئامانجی رێگرتن لە ناردنی زانیارییەکانی هاتوچۆی چەکدارەکانیان لە ناوچەکە بۆ دەرەوە، داخستوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە