حەشدی شەعبی بۆ رووداو: هێرشەکەی دوێنێ شەو بۆ سەر بەشی پزیشکیی دەستەکەمان بووە

31-07-2024
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی دەڵێت، ئەو دەنگۆیانەی باسی بەئامانجگرتنی کۆگەی چەک دەکەن، دوورن لە راستییەوە و هێرشەکەی بابل بەشی پزیشکیی سەربازیی دەستەکەیانی پێکاوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی تەممووزی 2024 بەرپرسێکی دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "شەوی رابردوو هێرشێک کراوەتە سەر بەشی پزیشکیی سەربازی لە لیوای 47 و بەهۆیەوە چوار کەس کوژراون و 4ی دیکەش بریندار بوون." گوتیشی، "بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی بابل کراون."
 
سەبارەت بە وەڵامی میدیا ئیسرائیلییەکان کە دەڵێن، کۆگەی چەک و تەقەمەنی لە جورف سەخر کراوەتە ئامانج، ئەو بەرپرسەی حەشد بە رووداوی گوت، "ئەو هەواڵانە بێ بنەمان و ئەو شوێنەی بەر هێرشەکە کەوتووە بەشی پزیشکیی سەربازین، هیچ کۆگەیەکی چەک و تەقەمەنی لەو ناوچەیە نییە."
 
فەرماندەى ئۆپەراسیۆنەکانى جەزیرەى حەشدى شەعبی رایگەیاند، "کوژراوەکان ئەحمەد نەجم ئەبوزەهرە، ناوسراو بە  ئەبوحەسەن مالیکى، حوسێن کەریم دەڕاجى، حەیدەر حەسەن سەعدی و عەلی سادق مووسەوى بوون."
 
کەتائیبی حیزبوڵڵاى عێراق رایگەیاند، بە درۆنى ئەمریکی کە لە بنکەیەکى کوەیتەوە فڕیوە، چەند شارەزایەکى درۆنى چاودێریى ئەو گرووپە کراوەتە ئامانج.
 
بڕیارە کاژێر 4:00ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 31ى تەممووز، رێوڕەسمی بەخاکسپاردنى ئەو چوار چەکدارە لە شەقامى فەلەستین لە بەغداى پایتەخت بەڕێوەبچێت بەرلەوەى ببرێنە گۆڕستانى وادى سەلام لە نەجەف و لەوێ بەخاک بسپێردرێن.
 
رۆژی 31ى تەممووزی 2024، دەستەى حەشدی شەعبی رایگەیاند، کاژێر 21:30ى خولەکى شەوى 30ى تەممووزى 2024 هێرش کراوەتە سەر دوو یەکەى هێزێکى سەر بە لیواى 47ى سەر بەو دەستەیە لە باشوورى شارى بابل و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'ـیەکە

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داوای لێبووردن لە عێراق دەکات

یەکێتیی تۆپى پێى بەحرێن داواى لێبووردن لە حکومەت و گەلى عێراق دەکات، بەهۆى بوونی وێنەى ئاڵاى پێشووى عێراق لەسەر 'درووشمى یادگاری'، کە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە دا لەنێوان کاپتنی هەردوو هەڵبژاردەکە دەگۆڕدرێتەوە.