ئاگر لە بەغدا دوو منداڵی لە شیرینیی خەودا سووتاند

30-07-2024
ئەنمار غازی
چیرۆکی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بە ئاگر
چیرۆکی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ بە ئاگر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای سووتانی دوو منداڵی شارۆچکەی زەعفەرانییەی بەغدا، خەم و پەژارەیەکی زۆر باڵی بەسەر خەڵکی شارۆچکەکەدا کێشاوە. منداڵەکان تەمەنیان چوار و حەوت ساڵان بوو. ئەوان لە شیرینیی خەودا بوون، لەناکاو ئاگر کڵپەی کرد و دوایین هەناسەی لێ سەندن.
 
ئاگرەکە هێندە بەخێرایی تەشەنەی کرد کە دایکی منداڵەکان سەرەڕای هەوڵدانێکی زۆر نەیتوانی رزگاریان بکات.
 
مەحموود شاکر، شایەتحاڵە و دەڵێت، "باوکی منداڵەکان وەک هەموو رۆژانی دیکەی ئاسایی، بەیانیی زوو منداڵ و خێزانەکەی لە خەودا بەجێهێشت و چووە سەر کار. ئێمە ئەو کاتە زانیمان کە ئاگرەکە لە بەشی پێشەوە کڵپەی کرد، دیار بوو شۆرتی کارەبا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بووە، ئیدی دوو منداڵ مردن و دایکەکە رزگاری بوو."
 
تەرمی دوو منداڵەکە بەرەو دوایین شوێنیان لەسەر زەوی بران، رووداوەکە هێندە سەختە، ئازارەکەی لەسەر رووخساری هەموو ئامادەبووانی پرسەکە بەڕوونی دیارە.
 
حسێن خەفاجی، باوکی منداڵەکانە و دەڵێت، شۆرتی کارەبا ئاگری لە سەندویچ پانێڵەکە بەرداوە، سوپاس و ستایش بۆ خودا لە هەموو دۆخێکدا. من کاری پاسەوانی دەکەم و کاتی ئاگرەکە منداڵ و خێزانەکەم خەوتبوون.
 
مامێکی منداڵەکان بەناوی جەبار خەفاجی ئاماژەی بەوە کرد، هێزە ئەمنییەکان هاتن و لێکۆڵینەوەیان کرد، تێبینییان کرد شۆرت لە کارەباکەدا هەبووە. بەشێکی خانووەکەش لە سەندویچ پانێڵ دروستکراوە و ئەویش وەک بەنزین وایە و کاتێک ئاگری گرت بە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش ناکوژێتەوە، دراوسێکانیش زۆر هەوڵیان دابوو، بەڵام نەیانتوانی بوو بیکوژێننەوە. یەکێک لە منداڵەکان بە دووکەڵ خنکاوە و ئەوی دیکە سووتاوە.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانیش، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا زیاتر لە پێنج هەزار ئاگرکەوتنەوە لە عێراق تۆمارکراون.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمیسیۆن و پەنجەی کەسێک لەکاتی دەنگدان

کۆمیسیۆن: ملیۆنێک دەنگدەر زانیارییان نوێکردووەتەوە و زیاتر لە 70 پارت خۆیان تۆمارکردووە

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، نزیکەی یەک ملیۆن دەنگدەر زانیارییەکانیان نوێکردووەتەوە؛ زیاتر لە 70 پارتیش خۆیان بۆ بەشداریکردن تۆمار کردووە.