کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی

چوارچێوەی هاوئاهەنگی

عێراق

چوارچێوەی هاوئاهەنگی: پەلە بکرێت لە پڕکردنەوەی پۆستی ئەو وەزیرانەی دانەنراون

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

20-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ20-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 20ی ئەیلوولی 2026، 295ـەمین کۆبوونەوەی خۆی بە ئامادەبوونی عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نووسینگەی عەبدولحوسێن مووسەوی بەڕێوە برد، تاوەکو "دوایین پێشهاتە نیشتمانی و ناوچەیییەکان" تاوتوێ بکەن.

لە کۆبوونەوەکەدا دۆسیەی تەواوکردنی کابینە وەزارییەکە بە وردی باس کران. بە گوێرەی راگەیێندراوێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان کردەوە لەسەر بنەمای لێهاتوویی و دەسپاکی، تاوەکو هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتەکان بەهێزتر بێت و دامەزراوەکانی دەوڵەت بە شێوەیەکی رێکخراو کارەکانیان بکەن.

هەروەها، ئەندامانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی گوێیان لە کورتەیەکی سەرۆکوەزیرانی عێراق گرت سەبارەت بە ئەنجام و دەستکەوتەکانی سەردانەکەی بۆ چەند وڵاتێکی ئەورووپایی. "ئامادەبووان دەستخۆشییان لەو هەوڵانە کرد کە ئامانجیان بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و کێشکردنی وەبەرهێنانە بۆ وڵاتەکە."

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، ئامادەکارییەکان بوو بۆ سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆکوەزیران بۆ نیویۆرک بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان. 

جەخت کرایەوە کە پێویستە پەیامی عێراق لەبارەی پاراستنی سەروەریی خاک و رەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی بگاتە لووتکەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان. 

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هێزەکانی ناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی جەختیان لە "یەکڕیزی و پتهەویی خۆیان کردەوە و پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ حکومەت و جێبەجێکردنی کارنامە وەزارییەکە دووپات کردەوە."   

بابەتی پەیوەندیدار

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات
عێراق24-11-2026

چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێشنیازەکان لەبارەی یاسای هەڵبژاردن تاوتوێ دەکات

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە
عێراق23-11-2026

وەزیری نەوت: سەرپێچی لە هەندێک لە کێڵگەکانی نەوتی باکوور هەیە

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا
عێراق23-11-2026

ڤیزەی نێوان عێراق و میسر هەڵگیرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە