سەمیر هەورامی: کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستاندنکار لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپێدەکەنەوە

30-05-2021
زریان حاجی
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیشانەکردن شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کورستان کە هاوکات لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستانە لە بەغدا، دەڵێت، گەیشتوونەتە بەغدا و ئامانج لە سەردانەکەش دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانە لەبارەی دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
 
سەمیر هەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەوەی پەیوەستە بە پشکی هەرێمی کورستانەوە کە لە یاسای بودجەدا هاتووە، هەمیشە دووپاتمان کردووەتەوە کە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین بە تەواوەتی بڕگەکانی پەیوەندیدار بە خۆمان جێبەجێ بکەین؛ ئەو ئەرکە جێبەجێ دەکەین لە یاساکەدا هاتووە و لە ئەستۆی ئێمەدایە؛ پێویستە حکومەتی عێراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
 
هەرچی دەربارەی ئەندامانی شاندی دانوستاندنکارە، سەمیر هەورامی دەڵێت "ئەندامانی پێشووی شاندی دانوستاندنکارن بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی".
 
گوتەبێژەکەی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باس لەوە دەکات، سبەی دووشەممە کۆبوونەوەی شاندی دانوستاندنکاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستپێدەکات، بەڵام دیار نییە چەند رۆژ لە بەغدا دەمێننەوە.
 
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 30-05-2021 شاندێک بە سەرۆکایەتیی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا.
 

رۆژی 9ی ئایاری2021 مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی فیدڕالیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێستا لیژنەیەك كار لەسەر ئەوە دەكات كە بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت و گوتیشی، "رێككەوتن لەسەر پرۆژەی بودجە زۆر باش بوو، مادەی 11 باش بوو". هەرێمی کوردستانیش ئامادەیی و پابەندبوونی خۆی راگەیاندووە. 
 
بەپێی ماددەی 11ی یاسای بودجەی ئەمساڵ، دەبێت هەرێمی کوردستان بە لایەنی کەمەوە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەم بهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ، رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات. هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، ئەو کات حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت.
 
هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گرافیکێکی رووداو کە چەند دیمەنێکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، لۆگۆکانیان و غەززە تێیدا تێکەڵکراوە

گرووپە چەکدارەکانی عێراق و مەترسیی گەیشتنی پڕیشکی ئاگرەکە

دوای غەززە، شەڕ یەمەن، لوبنان و سووریای گرتەوە، هۆکاری سەرەکیی پەڕینەوەی پڕیشکی ئاگرەکە لە غەززەوە بۆ ئەو وڵاتانە، بوونی ئەو گرووپە چەکدارانە بوون کە ئێران پاڵپشتیی دەکردن و ئەوانیش پاڵپشتیی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینییان دەکرد.