چوار ملیۆن بەرمیل نەوتی کوردستان کۆگاکراون و ئامادەن بۆ فرۆشتن

30-04-2023
هەڵکەوت عەزیز
هەڵکەوت عەزیز
راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان زیانەکەی ملیۆنان دۆلارە
راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان زیانەکەی ملیۆنان دۆلارە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لەکاتێکدا هێشتا فرۆشتنی نەوتی کوردستان دەستی پێنەکردووەتەوە، پەرلەمانتارێکی عەسائیبی ئەهلی حەق لە دادگەی فیدراڵیی عێراق سکاڵا لە دژی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا تۆماردەکات. 
 
عودەی عەواد لە سکاڵاکەدا دەڵێت: کردنەوەی هەژمارێکی بانکی ئەهلی بۆ داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە و دەبێت داهاتەکەی بگەڕێتەوە بانکی ناوەندیی عێراق یاخود لە هەژمارێکی بانکی کە سەر بە ئەوان بێت. 
 
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رووداوی گوت: دەبێت بگەینە خاڵێک کە ئەو بانکەی پارەی نەوتی تێدا دادەنرێت لەژێر کۆنترۆڵی بانکی ناوەندی بێت، پێموانییە ئەمە گرفتێکی گەورە بێت ئەوەندەی کە ئامانجەکە ئەوەیە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. لە رێگەی ئەو سکاڵایەی کراوە دەیانەوێت بە رێککەوتنە سیاسییەکان کاتێک سیاسییەکان دەیکەن بڵێن، "گرفتمان نییە"، بەڵام ئەوە دادگەی فیدراڵییە و هەر بڕیارێک بدات پابەند دەبین پێوەی. 
 
رووداو زانیویەتی بڕیارە لەنێو ئەم هەفتەیەدا شاندێکی هاوبەشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق بچنە تورکیا و لەسەر دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان لەگەڵیان رێکبکەون. 
 
نەهرۆ رواندزی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: حکومەتی تورکیا وەک کارتێکی گوشار ئەم بابەتەی راگرتووە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراق بکات تاوەکو رێگەچارەیەک بدۆزێتەوە بۆ ئەو بڕە پارەیەی کە لەسەریەتی بیدات. 
 
ئەو پەرلەمانتارە باس لە "کێشەیەک" دەکات و دەڵێت، "هەرێمی کوردستان داهاتی زۆر کەم دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق پابەندە لەسەر ئەوەی سیاسەتی نەوت بەپێی مادەی 112ـی دەستووری عێراق ئەو بەڕێوەی ببات دەبێت رێگەیەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت." 
 
راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی ملیۆنان دۆلاری بە عێراق و هەرێمی کورستان گەیاندووە. بەپێی زانیارییەکان، ئێستا چوار ملیۆن بەرمیل نەوت کۆگاکراون و چاوەڕێی بڕیاری تورکیان بۆ فرۆشتنی. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە