رووداو- بەغدا
سەرچاوەیەك لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ئاشكرایكرد، كە هاوپەیمانێتییەكەیان دەنگی داوە لەسەر دەستنیشانكردنی عەلی ئەدیب وەك سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە لەشوێنی نووری مالیكی، هەروەها هادی عامری و سادق لەبان وەك دوو جێگری سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە دەستنیشانکران.
سەرچاوەكە راشیگەیاند، ئێوارەی رۆژی هەینی 28ـی تشرینی دووەمی 2014، نوری مالیكی سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی هاوپەیمانێتییەكەی كردووەو باس لە كۆمەڵێك بابەتكراوە، كە گرنگترینیان ناونانی سەرۆك و دوو جێگرەكەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بووە.
هەروەها گوتیشی، دوای كۆبوونەوەكە دەوڵەتی یاسا دەنگی لەسەر عەلی ئەدیب وەك سەرۆكی هاوپەیمانێتییەكە و هادی عامری وەک جێگری یەكەم و سادق لەبان وەک جێگری دووەم دانراوە.


