دەزگای لووتکە: لە نۆ ساڵدا 321 عێراقی لە رێگەی ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە

27-12-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی دەزگای لووتکە، لە نۆ ساڵی رابردوودا، 760 هەزار و 323 کەس لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە وەکو پەنابەر داوای مافی مانەوەیان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە و لەنێویاندا، 557 کەس گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران کە بە تۆڕی میدیایی رووداو دراوە، لەو نۆ ساڵەدا، 236 کەس بێسەروشوێن بوون و 321 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
نوێنەری دەزگاکە لە یۆنان دەڵێت، "نیوەی زیاتری ئەو ئامارانە بە کۆچکردووان و بێسەرووشوێنبوون و گیانلەدەستدانیشەوە هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانن".
 
دابەشکاری بۆ ژمارەی کۆچکردن بەپێی ساڵەکان بەم جۆرەیە:
 
2015
186 هەزار و 422 کەس
2016
160 هەزار و 717 کەس
2017
92 هەزار و 691 کەس
2018
 69 هەزار و 203 کەس
2019
 53 هەزار و 240 کەس
2020
34 هەزار کەس
2021
 73 هەزار و 325 کەس
2022
71 هەزار و 225 کەس
2023
19 هەزار و 500 کەس
 
هەر بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا ئەو کەسانەی بێسەروشوێنن یان گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیان 557 کەس بوون و بەمشێوەیە بەپێی ساڵەکان دابەشبوون: 
 
 2015
32 کەس
 2016
231 کەس
2017
96 کەس
2018
79 کەس
2019
57 کەس 
2020
35 کەس 
2021
93 کەس
2022
24 کەس
2023
9 کەس
 
لە ساڵانی نێوان 2015 تاوەکو 2023، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ویستی رۆیشتنیان بۆ رۆژئاوا هەبووە و بێسەروشوێن بوون 236 کەس بوون کە بەپێی ساڵەکان بەمشێوەیە دابەشبووە:
 
2015
7  کەس
2016 
54 کەس
2017 
67 کەس
2018
25 کەس
2019
10 کەس
2020
17 کەس
2021 
47 کەس
2022
7 کەس
2023 
2 کەس
 
هەرچی ژمارەی ئەو کەسانەشە کە گیانیان لەدەستداوە 321 کەس بوون کە بەپێی ساڵەکان بەمشێوەیە بوون: 
 
2015 
25 کەس
2016
78 کەس
2017
29 کەس
2018
54 کەس
2019
47 کەس
2020
18 کەس
2021
46 کەس
2022
17 کەس
2023
7 کەس
 
رۆژی چوارشەممە 27-12-2023، حوسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگای لووتکە لە یۆنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە کۆچیان کردووە و دەیکەن لە ساڵی 2023 کەمتر بووە، بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی بێسەروشوێن بوون و گیانیان لەدەستداوە کەمترن."
 
سەبارەت بە ناسنامەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە یاخود بێسەروشوێنن گوتی، "زۆرینەی ئەوانەی کۆچدەکەن بۆ وڵاتانی ئەوروپا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانن و کەمتر لە ژمارەی ئەوان خەڵکی ناوچەکانی دیکە و پارێزگاکانی دیکەی عێراقن، بۆیە زۆرینەی قوربانیانیش هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانن."
 
رۆژی شەممە، 23ـی کانوونی یەکەمی 2023، ئاژانسی پاراستنی سنوورە ئاوییەکانی یەکێتیی ئەوروپا- فرۆنتێکس، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە 11 مانگی سەرەتای ساڵی 2023دا پێنج هەزار و 21 هەوڵی هاووڵاتیی عێراقی، 96 هەزار و 315 هەوڵی هاووڵاتیی سووریایی، 402 هەوڵی هاووڵاتیی تورکیا و دوو هەزار و 133 هەوڵی هاووڵاتیی ئێرانی بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتییەکە هەبووە".
 
 بەمەش هاووڵاتییانی هەر چوار وڵات 113 هەزار و 857 هەوڵیان بۆ گەیشتن بەو وڵاتانە هەبووە لەکاتێکدا ساڵی 2020 ژمارەکە 29 هەزار و 245 بووە.
 
لەو ئامارانەی کە ئاژانسی فرۆنتێکس بۆ رووداو ناردوویەتی، کاریگەری شەڕی داعش و گرژییەکانی سووریا بەسەر کۆچکردنی هاووڵاتییانی عێراق، ئێران، تورکیا و سووریا بۆ گەیشتنیان بەو وڵاتانە دەردەکەوێت.
 
بە گوێرەی ئەو ئامارانە، ساڵی 2011 هاووڵاتییانی عێراق، تورکیا، سووریا و ئێران چوار هەزار و 421 هەوڵیان بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا هەبووە، لەکاتێکدا ساڵی 2014 ژمارەکە گەیشتە 81 هەزار و 865.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت