یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا: هەفتەی داهاتوو دامەزراندنی 17,050 کەس رادەگەیێندرێت

23-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا رایدەگەیێنێت، هەفتەی داهاتوو دامەزراندنی 17 هەزار و 50 کەس رادەگەیێندرێت، کە هەزاریان بۆ شنگال تەرخانکراوە.
 
رەفعەت سمۆ، یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا بۆ کاروباری کارگێڕی ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وردبینی لە ناوی دامەزراندنی 17 هەزار و 50 کەس لە نەینەوا تەواوبووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو ناوەکان رابگەیێندرێت.
 
دامەزراندنەکە بە گرێبەستە بۆ سێ ساڵ، کەسی دامەزراو مانگانە 300 هەزار دینار وەردەگرێت.
 
بە گوتەی یاریدەدەری پارێزگاری نەینەوا، 1000 لەو دامەزراوانە بۆ پەروەردەی شنگالە، 50یان بۆ فڕۆکەخانەی موسڵە، 16 هەزارەکەی دیکە 8000یان بۆ پەروەردە و 8000ەکەی دیکە بۆ فەرمانگەکانی پارێزگاکەیە.
 
نەینەوا لە 31 یەکەی کارگێڕی پێکهاتووە. رەفعەت سمۆ دەڵێت، بەگوێرەی چڕیی دانیشتووان دامەزراندنەکان بەسەر قەزا و ناحیەکاندا دابەشکراوە.
 
بەپێی بڕگەی دووەمی مادەی 66ی یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025؛ 150 هەزار کەس بە گرێبەست لە 15 پارێزگای عێراق دادەمەزرێندرێن.
 
دابەشکردنی ژمارەکە بەپێی ژمارەی دانیشتووان دەبێت و مەرجە %75ـی دامەزراندن بۆ خاوەن بڕوانامەکانی بەکالۆریۆس و دبلۆم بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.