لە هەفتەیەکدا چوار هاوپەیمانێتى و 63 پارت خواستیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بە کۆمیسیۆن گەیاندووە

21-04-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە هەفتەیەکدا 63 پارت و چوار هاوپەیمانێتى ویستى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان گەیاندووە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ى نیسانى 2025، حوسام هوشام، لە راگەیاندنى فەرمانگەى پارت و رێکخراوەکانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "تاوەکو ئەمڕۆ  چوار هاوپەیمانێتى ویستى بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پێشکێش بە کۆمیسیۆن کردووە."
 
15ى نیسانى 2025، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق دەرگاى تۆمارکردن و پێشاندانى ویستى پارت و هاوپەیمانێتی و لیستە سەربەخۆکانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمان کردەوە کە تاوەکو 4ى ئایار بەردەوام دەبێت.
 
حوسام هوشام رایگەیاند: "63 پارتى سیاسی ویستى خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن پێشکێش کردووە".
 
بەر لە کردنەوەى دەرگاى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتى و لیستە سەربەخۆکان،  326 پارت لە کۆمیسیۆن تۆمارکرابوون کە 310یان کارا بوون و 16ى دیکەیان هەڵوەشێنرابوونەوە یان چالاکییەکانیان وەستابوو، هەروەها 68 هاوپەیمانێتى تۆمارکراو هەن کە دووانیان لە هەرێمى کوردستانن.
 
ئەو هەنگاوە بۆ ئامادەکاریى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراقە، کە بڕیارە لە 11ى تشرینى دووەمى ئەم ساڵ بکرێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.