عێراق

ژمارەیەک چەکداری تازە دامەزراوی حووسییەکانی یەمەن لە سەنعای پایتەختی وڵاتەکە مەشق دەکەن. وێنە: Reuters
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە بوونی ژمارەیەک چەکداری حووسییەکان لە سەربازگەیەکی سەر بە حەشدی شەعبی لە دیالە دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەو دەنگۆیانە بە تەواوی رەتدەکەینەوە کە لە هەندێک هەژماری پلاتفۆرمەکاندا بڵاوکراونەتەوە کە گوایە حووسییەکان سەربازگەیەکی ناوچەی خاڵسی پارێزگای دیالەیان بۆ راهێنان بەکارهێناوە."
شانەی راگەیاندنی ئەمنی داوا دەکات، میدیا و هاووڵاتییان وردبن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکان.
دەنگۆی بوونی چەکداری حووسییەکانی یەمەن چەند رۆژێکە لە پلاتفۆرمەکاندا هەیە.
هەندێک لەوانەی دەنگۆکەیان بڵاوکردووەتەوە، باس لەوە دەکەن دەیان چەکداری حووسییەکان لە سەربازگەی ئەشرەف لە دیالەن.
سەربازگەی ئەشرەف ساڵی 1986 بۆ چەکدار و ئەندامانی موجاهیدینی خەلقی بەرهەڵستکاری کۆماری ئیسلامیی ئێران دروستکرا.
سەربازگەکە لە ساڵی 2015ـەوە لیوای چواری حەشدی شەعبی تێدا جێگیرە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ