کەسێک بە تۆمەتی هاندان بۆ گردبوونەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا دەستگیرکرا

15-03-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە "تۆمەتبارە بە هاندان بۆ گردبوونەوە لەبەردەم باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا."
 
ئەمڕۆ هەینی، 14ـی ئاداری 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: "بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکان و بە رەزامەندی دادوەر، هێزەکانی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری رەسافە، توانییان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە هەستاوە بە هاندانی خەڵکی بۆ گردبوونەوە و ئاژاوەگێڕی لە بەردەم باڵیۆزخانەی سووریا لە ناوچەی مەنسووری بەغدا."
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژە بەوەش دەکات، تۆمەتبار رێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەر دەگیرێتەبەر و هۆشداریش دەدات "لە هەر هەوڵێک بۆ دروستکردنی دووبەرەکی و دەستدرێژیکردنەسەر میوانانی عێراق. دەزگا تایبەتمەندەکانیش بە تووندی مامەڵە لەگەڵ هەر کەسێک دەکەن کە بیەوێت ئاسایشی وڵات تێکبدات."
 
دوای رووداوەکانی ئەم دواییانەی سووریا، ژمارەیەک هاووڵاتیی سووریایی نیشتەجێی عێراق رووبەڕووی پەلاماردان بوونەوە.
 
هێزێکی زۆری ئەمنیش لە نزیک باڵیۆزخانەی سووریا لە بەغدا بڵاوکراوەتەوە بۆ رێگریکردن لە ئەگەری خۆپێشاندان و هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مانۆڕی سەربازیی هێزەکانی سوپای عێراق لە بەغدا لە رۆژی سوپای عێراق (6-1-2024)، وێنە: Hadi Mizban / POOL / AFP

گوتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان بۆ رووداو: هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنی لەسەر عێراق نییە

ناوچەکە لە ئاڵۆزی و ململانێی بەردەوامدایە؛ گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت، هیچ هەڕەشەیەکی ئەمنییان لەسەر نییە و، هێزە ئەمنییەکانیشیان بۆ پارێزگاری لە وڵات لە ئامادەیی تەواودان