دادگەى فیدراڵیى عێراق بەشێوەیەکى کاتى ماڵپەرە سێکسییەکان رادەگرێت

14-12-2023
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڕیاریدا بە راگرتنى ماڵپەرە سێکسییەکان لە عێراق بەشێوەکى کاتى تاوەکو تاوتوێى سکاڵایەک دەکات کە لەو بارەیەوە پێشکێش کراوە. سکاڵاکارەکە بە رووداوى گوت، "سکاڵاکەم بۆ رێکخستنەوەى بەکارهێنانى ئەو ماڵپەڕانەیە".
 
14ى کانوونى یەکەمى 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارێکى کاتى دەرکردووە بۆ راگرتنى ماڵپەرە سێکسییەکان لە عێراق تاوەکو ئەو کاتەى سکاڵایەک لەو بارەیەوە یەکلایی دەکرێتەوە کە پێشکێش بە دادگەکە کراوە. 
 
بەگوێرەى بڕیارەکە، وەزیرى پەیوەندییەکان و دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق پابەند دەکرێن بە جێبەجێکردنى ئەو بڕیارە لە هەموو عێراق. 
 
سکاڵاکە لەلایەن باسم خەشان، ئەندامى پەرلەمانى عێراق دژى وەزیرى پەیوەندییەکان و سەرۆکى دەستەى راگەیاندن و پەیوەندییەکان تۆمار کراوە و داوا دەکات، ئەو دوو بەرپرسە ناچار بکرێن کە بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕانە رێکبخەن و ئەو رێکخستنەش بە جۆرێک بێت لەگەڵ بەها و ئاکارى کۆمەڵگە بگونجێت.
 
 14ى کانوونى یەکەمى 2023، باسم خەشان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "بڕیارى راگرتنەکە کاتییە تاوەکو یەکلاییکردنەوەى سکاڵاکە. داوام کردووە بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕانە رێکبخرێتەوە. ئامانج لە سکاڵاکە رێکخستنە نەوەک قەدەخەکردنى تەواوى هەموو ماڵپەڕە سێکسییەکان".
 
 باسم خەشان گوتى، "لە زۆربەى وڵاتاندا بەکارهێنانى ئەو ماڵپەڕانە بەگوێرەى تەمەنى بەکارهێنەران رێکخراوە، بەڵام لە عێراق ئەو پۆلێنە نییە و هاووڵاتی لە هەر تەمەنێک بێت دەتوانێت بیانکاتەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەغدا

کێشە دەکەوێتە نێوان وەزارەتى بەرگریی عێراق و ئەفسەرێک

ئەفسەرێکى وەزارەتى بەرگریى عێراق بانگەشەى ئەوە دەکات کە بە هۆکارى سیاسی پلە بەرزکردنەوەى راگیراوە؛ ئەو وەزارەتەش تۆمەتباری دەکات بەوەى، وەکو بەڕێوەبەرى نووسینگەى وەزیر خۆى ناساندووە و دادگایی دەکرێت