بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا دوو منداڵ و پیاوێک بریندار بوون

17 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەنمار غازی
موهەیمین بە گولـلەی وێڵ بریندار بووە و لە باوەشی باوکیەتی
موهەیمین بە گولـلەی وێڵ بریندار بووە و لە باوەشی باوکیەتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمیر پێشبینی نەدەکرد کوڕە تاقانەکەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە گوللـەی وێڵ بریندار ببێت. موهەیمین کە هێشتا تەمەنی نەبووەتە دوو ساڵ، خەریک بوو بەهۆی گولـلەی وێڵەوە لە بەغدا لە بەرچاوی دایک و باوکی گیانلەدەستبدات.
 
ئەمیر جمهور، باوکی موهەیمین دەڵێت، "سەرقاڵی شۆرینی ئۆتۆمبێلەکەم بووم. لە ترسی جووڵەی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕەکانی سەر شەقام، کوڕەکەم خستە نێو ئۆتۆمبێلەکە. لەناکاو گوێم لە دەنگی گوللـەیەک بوو بە ئۆتۆمبێلەکەم کەوت و کوڕەکەم هاواری کرد. کاتێک دەرگام کردووە، بینیم گوللـەکە بەر سەری کەوتووە. زوو کوڕەکەم گەیاندە نەخۆشخانە. دوو کەسی دیکەش گوللـەی وێڵیان بەرکەوتبوو. پیاوێک لە پشتی و منداڵێک لە قاچیەوە بریندار ببوون."
 
دایکی ئەحمەد، داپیری موهەیمین دەڵێت، "بۆ خودایان جێدەهێڵم، تەنیا خودای گەورە دەزانێت ئێمە لە چ ئازار و نەهامەتییەکدا دەژین. هەر کە موهەیمینم بینی، بە خۆمم گوتم، نەوەکەم کوژرا. هەمووان بە شین و رۆڕۆوە بەرەو نەخۆشخانە چوون. نەوەکەم دوو ساڵی تەمەنی تەواو نەکردووە، چۆن دەکرێت لە چاوتروکانێکدا لەنێو ئۆتۆمبێلی کوڕەکەم گیان لەدەستبدات؟"
 
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، رێکاری تووند دژی هەر کەسێک دەگیرێتەبەر کە چەکی بێمۆڵەتی هەبێت، یان هەر کەسێک بە هۆکار و بێ هۆکار تەقە بکات.
 
عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "ئەو رووداوانەی لە ئەنجامی تەقەکردن دەکەونەوە، بە شێوەیەکی بەرچاو کەمبوونەتەوە، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نایەت کۆتاییان هاتووە. پێویستمان بە کات و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەیە. لەپاڵ ئەوەشدا رێکاری ئەمنیی تووندوتۆڵ دەگرینەبەر. رۆژانەش چەندین تۆمەتبار دەستگیر دەکەین و سزای زۆر قورسیان دەدەین. بابەتەکە پەیوەندیی بە تاوان و ژیانی هاووڵاتییانی بێتاوانەوە هەیە. چەندین کەس بوونەتە قوربانی، بۆیە دوای لێکۆڵینەوەکان رادەستی دادگەیان دەکەین."
 
چەندین رووداوی هاوشێوە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە لە ئەنجامی تەقەکردن بە ئاسمان لە بۆنە جیاوازەکاندا روویانداوە، بەهۆیانەوە خەڵکی بێتاوان بوونەتە قوربانی و زیانی مادیش بە ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەڕەکێکی هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

یەکەم قۆناخى سەرژمێریى عێراق خرایە کۆتایی تەممووز

گەمارۆسازی و ژمارەلێدانى خانوو، شوقە و باڵەخانەکان لە عێراق لە چوارچێوەى سەرژمێریى گشتیی دانیشتووان بۆ کۆتایی ئەم مانگە دواخرا. ئەو کارە بڕیار بوو 15ى تەممووز دەستپێبکات و دوو مانگ بخایێنێت