لە بەسرە بەهۆی خۆڵبارینەوە سێشەممە کرایە پشوو

15-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری بەسرە، رایدەگەیێنێت، سبەینێ سێشەممە بەهۆی ناسەقامگیریی کەشوهەوا و بەردەوامیی خۆڵبارینەوە، کە لە بەیانییەوە رووی لە شارەکە کردووە، لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکە دەکرێتە پشوو. 
 
ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە، شەوی دووشەممە، (14ی نیسانی 2025) رایگەیاند: "بڕیاری راگرتنی دەوام بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتییان و فەرمانبەرانە، بەتایبەتی لەگەڵ دابەزینی ئاستی بینین و کاریگەریی خۆڵبارین لەسەر تووشبووانی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە".
 
بە گوێرەی راگەیێندراوی پارێزگاری بەسرە، پشووەکە فەرمانگە خزمەتگوزاری، تەندروستی و ئەمنییەکان ناگرێتەوە.
 
تەندروستیی بەسرە رایگەیاند، بەهۆی خۆڵباریەنوە لانیکەم 361 کەس تووشی هەناسەتووندی بوون. 
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە، 14ی نیسانی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی خراپی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نەجەف راگیراون.
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، هەر بەهۆی خۆڵبارینەوە، بۆ ماوەیەک گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەسرە راگیران، بەڵام دواتر دەستیان پێکردەوە.
 
لەگەڵ ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبەر هەمان هۆکار، باس لە داخستنی فڕۆکەخانەی بەغدا دەکرێت، بەڵام مەیسەم سافی رەتیکردەوە گەشتەکان راگیرابن  و گوتی: "تائێستا گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا بەردەوامن و فڕۆکەخانەکە دانەخراوە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە

گەشتی بەغدا بووە گەشتی مەرگ؛ تەنیا منداڵێک لە خێزانێکی 4 کەسیی هەولێر رزگاری بوو

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامێکی حوسەینییە لە باکووری پارێزگای بەغدا روویدا، کە بووە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی چوار کەسی تەنیا یەک منداڵ رزگاری ببێت و ئەوانی دیکە هەموویان گیانیان لەدەستدا