راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سوپاسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات

11 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سوپاسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هاوئاهەنگیکردنیان بۆ ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی والیی عێراق و سووریای رێکخراوی داعش.
 
ئەمڕۆ هەینی 14ی ئاداری 2025 قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسی، "سڵاو لە پاڵەوانانی دەزگای هەواڵگریی عێراق، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پاڵپشتیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ ئەو دەستکەوتە ئەمنییانەی ئەمڕۆ بەدەستیانهێنا، بە دەستڕاگەیشتنیان بە ئەبو خەدیجە، کە ناسراوە بە جێگری خەلیفە و والیی عێراق و سووریای داعش."
 
ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش کردووە، "دەستکەوتەکان بەردەوامن، لەسەر رێگەی بەدیهێنانی ئارامی بەردەوام لە عێراق و ناوچەکە، پاڵەوانان عێراقییەکانن و دەستیان دەگات بەو چەتانەی کە جگە لە شەڕ هیچیان بۆ عێراق و ناوچەکە ناوێت."
 
ئێوارەی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پلاتفۆرمی ئێکس کوژرانی عەبدوڵڵا مەکی موسڵیح رەفیعی، ناسراو بە ئەبو خەدیجەی راگەیاند.
 
دوای راگەیێندراوەکەی سوودانی، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە کە رەخنە لە هەڵوێستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، "ئاماژەیان بە رۆڵی سەرەکیی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نەکردووە" لە کوشتنی ئەو سەرکردەیەی داعش دا. 
 
دوابەدوای راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "کوشتنی ئەبو خەدیجەی تیرۆریست، بە هاوکاری هەواڵگری بەرهەمداری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بووە."
 
عەبدوڵڵا مەکی ناسراو بە ئەبو خەدیجە، لە ماوەی کارکردنییدا لەگەڵ رێکخراوی داعش، چەندین پۆستی باڵای هەبووە لەوانە، جێگری خەلیفەی داعش، والی عێراق و سووریا و بەرپرسی نووسینگەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوە.
 
لە 9ـی حوزەیرانی ساڵی 2023دا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خستیە نێو لیستی تیرۆرەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سووریا.

فوئاد حوسێن و ئەسعەد شەیبانی: سەقامگیری عێراق و سووریا پێکەوە گرێدراوە

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییان سازکرد. هەردوولا هاوڕبوون لەسەر ئەوەی سەقامگیری هەردوو وڵات هاوبەش و پێکەوە گرێدراوە و دەڵێن، کار بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە هەمەلایەنەکانیان دەکەن.