بۆ "نیوەى شەعبان" پێنج ملیۆن زیارەتکار سەردانى کەربەلایان کردووە

14-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پارێزگارى کەربەلا رایگەیاند، زیاتر لە پێنج ملیۆن زیارەتکار بە بۆنەى "نیوەى شەعبان" سەردانى پارێزگاکەیان کردووە.
 
ئەمڕۆ هەینى 14ى شوباتى 2025، جاسم خیتابی، پارێزگارى کەربەلا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئەو زیارەتکارانە لە دەرەوە و ناوەوەى عێراق بوون.
 
سەردانى ئەو زیارەتکارانە بە بۆنەى نیوەى شەعبان بووە، کە بۆنەیەکى تایبەتى شیعەکانە و پەیوەستە بە یادى لەدایکبوونى ئیمام مەهدى، دوازدەیەمین و کۆتا ئیمامى شیعەکان، کە دوێنێ پێنجشەممە 13ى شوبات یادى کرایەوە.
 
پارێزگارى کەربەلا رایگەیاند، پلانى ئەمنى بۆ ئەو بۆنەیە "سەرکەوتوو بووە" و توانیویانە خزمەتگوزارى تەندروستى و گواستنەوە بە باشى بۆ زیارەتکاران فەراهەم بکەن. 
 
لە پارێزگاى کەربەلا پێگەیەکى تایبەت بە ئیمام مەهدى هەیە، شیعەکان لە نێوەڕاستى مانگى شەعبان سەردانى دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نموونەیەک لەسەر شێوەی کارتی زانیاری.

کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت

بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کارتی زانیاری نامێنێت و تێکەڵ بە کارتی نیشتمانی دەکرێت، لەگەڵ زیادکردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەدا.