لە بەسرە شەڕ لەنێوان سەرایا سەلام و عەسائیب روویدا و سێ کەس کوژران

09-11-2023
نەهرۆ محەممەد
ڤیدیۆیەکی شەڕەکە کە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە
ڤیدیۆیەکی شەڕەکە کە لە سۆشیاڵ میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە
نیشانەکردن بەسرە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە شاری بەسرە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان هەردوو گرووپی چەکداری سەرایا سەلام و عەسائیبی ئەهلی حەق روویدا، لەئەنجامدا سێ کەس کوژران کە دووانیان چەکداری عەسائیبن. 
 
شەڕەکە کاژێر 09:20ـی شەوی رابردوو (چوارشەممە، 8-11-2023) لە گەڕەکی جیهاد لە نزیک بنکەی پۆلیسی جیهاد لە بەسرە روویدا. بەپێی گوتەی شاهێدحاڵان لە هەردوولا، شەڕەکە دوای ئەو دروست بووە، کە چەکدارانی عەسائیب ئەهلی حەق گەنجێکی سەر بە رەوتی سەدریان لە پرسەی دایکیدا کوشتووە، کەسوکاری گەنجەکەش لە وەڵامدا دوو چەکداری عەسائیب ئەهلی حەقیان کوشووە.
 
دوای رووداوەکە، هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای بەسرە کەوتنە ئامادەباشی و ژمارەیەک رێگەی سەرەکی داخران و هێزە ئەمنییەکان بە فراوانی لە ناوچەکانی بەسرە بڵاوبوونەوە، بۆ رێگریکردن لە تەشەنەکردنی شەڕەکە.
 
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنێک بڵاوکرایەوە و باس لەوەکرا هێرشی چەکداری کراوەتە سەر بنکەی پۆلیسی جیهاد و دوو پۆلیس بریندارن، فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لە راگەیێندراوێکدا ئەو هەواڵەی رەتکردەوە و رایگەیاند، شەڕێک بووە لەنێوان دوو گرووپی چەکدار، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئامادەباشی، تەقەکاران کە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆدا بوون، دەستگیرکران و رێکاری پێویست لەبەرامبەریان گیراوەتەبەر.
 
لە سەرەتای تەمموزی 2022 لە بەسرە شەڕ و پێکدادان لەنێوان سەرایا سەلام و عەسائیب ئەهلی حەق روویدا. موقتەدا سەدر و قەیس خەزعەلی ناکۆکن، پێشتر خەزعەلی لە رەوتی سەدر جیابووەوە و بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی دامەزراند. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق.

وەزارەتی نەوتی عێراق: لە مانگی 11 نزیکەی 99 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری ناردنە دەرەوەی نەوتی بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ راگەیاند. بەپێی ئاماری کۆمپانیای بازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، کۆی گشتیی ناردنە دەرەوەی نەوتی خاو گەیشتە 98 ملیۆن و 869 هەزار و 824 بەرمیل.