ئیمارات داواکراوێک رادەستى عێراق دەکاتەوە

05-08-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ
 
حکومەتی ئیمارات بەرپرسێکى پێشووی وەزارەتى تەندروستیى عێراق رادەست دەکاتەوە، کە 12 دۆسیەى گەندەڵى لەسەرە و بە 28 ساڵ زیندانی سزادراوە.
 
دووشەممە 5ی ئابی 2024 دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا رادەستکردنى ئەو داواکراوەى بڵاوکردەوە، کە بەڕێوەبەرى گشتى بووە لە وەزارەتى تەندروستى.
 
 دەستەى دەستپاکى رایگەیاند، ئەو کەسە ناوى نەورەس عەبدولرەزاقە و لە لیستى سوورى داواکراوانى پۆلیسى نێودەوڵەتى (ئینتەرپوڵ)دا بووە.
 
نەورەس عەبدولرەزاق بە نائامادەبوون لەلایەن دادگاوە لەسەر 12 دۆسیەى گەندەڵى بە نزیکەى 28 ساڵ زیندان سزا دراوە. دۆسییەکانیش بۆ ئەو کاتانە دەگەڕێنەوە کە بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى تەندروستیى بابل و بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ئیمامەین کازمییەین بووە.
 
دەستەکە رایگەیاندووە، ئەو داواکراوە بەپێچەوانەى یاسا 700 کەسى دامەزراندووە، 137 کەسى گەڕاندووەتەوە بۆ دامەزراندن، 37 کەلوپەل و پێداویستیی تەندروستی بە نرخى زیاتر کڕیوە.
 
یەکێکى دیکە لەو تۆمەتانەى درابووە پاڵ نەورەس عەبدولرەزاق، ئەوە بووە کە شەش ملیۆن دۆلارى داوەتە کۆمپانیایەکى ئوردنى لەگەڵ ئەوەى هەندێک لە بڕگەکانى ئەو گرێبەستەى جێبەجێ نەکردووە کە لەگەڵى کراوە، ئەوە جگە لەوەى چەند ئامێرێکى کڕیوە بەبێ ئەوەى پێویست بووبن.
 
ئەو بەرپرسەى پێشووى وەزارەتى تەندروستى لە 23ى مانگى شوباتى رابردوو لە ئیمارات دەستگیرکراوە و دواتر رادەستی عێراق کراوەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەرلەمانی عێراق

ئەنجوومەنی سوننەکان پێشنیاز بۆ سەرۆککۆمار دەکەن پێش 25ـی ئەم مانگە پەرلەمان کۆببێتەوە

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان داوایان لە سەرۆککۆمار کرد رۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمان دیاری بکات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانی؛ پێشنیازیشیان کرد ئەو کۆبوونەوەیە بەر لە 25ـی کانوونی یەکەم بێت.