رووداو دیجیتاڵ
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، باندێکی رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل لە بەغدا ئاشکرادەبێت، کە بەناوی پەرلەمانتارانەوە باجی ساختەیان بۆ رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل دروستکردووە.
سەگڤان یوسف، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، پێنجشەممە 02-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بەغدا باندێک ئاشکرابووە، باجی ساختەیان بۆ رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل دەرکردووە.
بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، ئەو باجانە بە نێوی پەرلەمانتارانەوە ساختەکراون، بۆیە لە رێگەی ئەو ساختەکارییەوە، ئۆتۆمبێلێکی زۆر جامیان رەشکراوە.
سەگڤان یوسف، گوتی، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە. لیژنەکەیان "هەڵوەستەی جدی" لەسەر ئەو بابەتە دەکات، دوای دەستپێکردنی وەرزی نوێی یاسادانان لە دوای 9ی ئەم مانگەوە بە دواداچوونی بۆ دەکات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دەڵێت، رەشکردنی جامی ئۆتۆمبێل مەترسیدارە، بەتایبەتی باند و گرووپە تاوانکارەکان، لەو رێگەیەوە دەکرێت تاوانی مەترسیدار بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ