قەبارەی بازرگانیی سێ مانگی نێوان ئێران و یەکێتیی ئەورووپا ملیارێک و 276 ملیۆن یۆرۆ بووە

28-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی ئاماری ئەورووپا دەڵێت، قەبارەی بازرگانیی نێوان 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا و ئێران بەراورد بە پار 8% زیادیکردووە و گەیشتووەتە ملیارێک و 276 ملیۆن یۆرۆ.
 
میدیای فەرمیی ئێران رایگەیاند، بەپێی ئەو داتایانەی لەلایەن ناوەندی ئاماری ئەورووپا، ناسراو بە یۆرۆ ستات بڵاوبووەتەوە، لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2024دا، هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئێران 10% زیادیکردووە و بایی ملیارێک و 60 ملیۆن یۆرۆ هەناردەیان هەبووە.
 
هەر بەپێی ئەو داتایانە، لەو ماوەیەدا هاوردەی یەکێتیی ئەورووپا لە ئێرانەوە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2023، بە رێژەی 3% کەمبووەتەوە و دابەزیوە بۆ 216 ملیۆن یۆرۆ.
 
لە سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023دا، هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئێران 958 ملیۆن یۆرۆ و هاوردەشی لە ئێرانەوە 222 ملیۆن یۆرۆ بووە.
 
ناوەندی ئاماری ئەورووپا رایگەیاندووە، لە سێ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و رۆمانیا سێ گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی ئێرانن. ئاماژەش بەوە دەکات کە لەو ماوەیەدا قەبارەی بازرگانی نێوان ئەڵمانیا و ئێران 401 ملیۆن یۆرۆ، ئیتالیا و ئێران 189 ملیۆن یۆرۆ و رۆمانیا و ئێران 124 ملیۆن یۆرۆ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە