گوتەبێژی حکومەتی ئێران: رێگاکانی دەربازبوون لە سزاکان دەزانین

17-03-2025
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە دوو مانگی رابردوودا، ئیدارەی نوێی ئەمریکا زنجیرەیەک سزای بەسەر تاران دا سەپاند. لەو بارەوە، حکومەتی ئێران دەڵێت، رێگاکانی دەربازبوون لە سزاکان دەزانن و ناهێڵن هەناردەی نەوتی وڵاتەکە بگاتە سفر.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، فاتمە موهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، "بەدرێژایی ئەو ساڵانە ئەزموونی زیاترمان بە دەستهێناوە و لە ئەنجامدا رێگاکانی دەربازبوون لە سزاکان ئێستا زیادیکردووە".
 
گوتەبێژی حکومەت پێشتر رایگەیاندبوو، سازش لەسەر پشکی ئێران لە بازاڕی نەوتی جیهانیدا ناکەن.
 
رۆژی پێنجشەممە 13-03-2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سزایان بەسەر موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران و سێ دامەزراوەدا سەپاندووە، سێ کەشتییان وەکو "موڵکی بلۆککراو" ناساندووە، ئەمەش وەک هەوڵێکە بۆ "راگرتنی ئێران لە بەکارهێنانی قازانجی نەوت بۆ چالاکیی ناسەقامگیرکەر."
 
لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ سیاسەتی "ئەوپەڕی گوشار"ـی لە دژی ئێران نوێکردەوە کە لە خولی یەکەم لە دژی بەکاریهێنابوو. 
 
لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا، ئەمریکا لە ساڵی 2018 لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە کە ساڵی 2015 لە نێوان تاران و وڵاتانی رۆژئاوادا واژۆکرابوو. بەپێی ئەو رێککەوتنە، سزا ئابوورییەکانی سەر ئێران هەڵوەشێنرابوونەوە و تارانیش بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کردبوو.
 
لەم چەند مانگەی دواییدا، تاران دەستی بە هەوڵی دیپلۆماسی کردووە لەگەڵ سێ وڵاتە ئەورووپییەکە، بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ ئەوەی کێشە ئەتۆمییەکان چارەسەر بکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەمید حوسێننەژاد حەیدەرانلوو

دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد پشتڕاست دەکاتەوە

ئەو هاونیشتمانییە 13-04-2023، لە سنووری چاڵدێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دۆسیەکەی پەیوەست بە ''بەشداریی لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان'' خرایە ژێر لێکۆڵینەوە.