رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و چەند وڵاتێکی ئەورووپا دەستپێدەکەنەو.
دووشەممە، 13-01-2025، حوسێن پورفەرزانە، سەرۆکی رێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران، رایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و پاریس و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەورووپا دەستپێدەکەنەوە.
حوسێن پورفەرزانە گوتی: "گەشتی ئاسمانی نێوان تاران و لەندەن هێشتا بڕیاری دەستپێکردنەوەی نەدراوە، بەڵام هەوڵدەدەین ئەویش بە زووترین کات دەستپێبکاتەوە."
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2024، یەکێتیی ئەورووپا بە تۆمەتی گواستنەوەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ رووسیا، سزای بەسەر هێڵە ئاسمانییەکانی ئێراندا سەپاند، سزاکان هێڵی ئاسمانی ماهان و ساها و ئێران ئێریان گرتەوە، ئێران ئێر تەنیا هێڵی ئاسمانیی ئێرانی بوو کە پێشتر گەشتی ئاسمانی بۆ ئەوروپا هەبوو.
دوو رۆژە لە سویسرا، ئێران لەبارەی دۆسیەی ئەتۆمی لەگەڵ هەر یەک لە بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا لە کۆبوونەوە دایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ