ئێران
کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نه‌راڵ حوسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى ئێران
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه و هەردوولا هاوڕا بوون، دەبێت هەمووان لەپێناو پاراستنی سەقامگیریدا کار بکەن و رێگە نەدرێت ئاڵۆزییەکان زیاتر تەشەنە بکەن.
له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 07-05-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ حوسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسدارانى ئێران كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئه‌منيدا، تاوتوێ كران؛ هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى پته‌وكردنى زياترى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسايش و ئاراميى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان له ههرلايهكهوه بێت.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانيان له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ كرد. لەوبارهيهوه هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى، ده‌بێت هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سهقامگيريدا كار بكه‌ن و رێگه نه‌درێت ئاڵۆزييهكان زياتر ته‌شه‌نه بكه‌ن، ئەمەش بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى ئه‌منى و سه‌ربازيى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ