خامنەیی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران خەڵات دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران میدالیای سەربازی دەداتە ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران، ئەوەش بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەی رۆژی 1ـی ئەم مانگەوە بۆسەر ئیسرائیل. 
 
میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2024، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێوڕەسمێکدا لە تاران بە پێدانی میدالیایەکی سەربازی، ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی خەڵاتکرد.
 
بە گوێرەی میدیای ئێران، "عەلی خامنەیی بەهۆی سەرکەوتوویی هێرشی مووشەکیی سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ سەر ئیسرائیل کە ناوی لێنرابوو 'بەڵێنی راستگۆ-2'، میدالیای سەربازیی فەتحی داوەتە ئەمیرعەلی حاجی زادە". 
 
لە رێوڕەسمەکەدا محەممەد باقری، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێران ئامادەبوون.
 
میدالیای سەربازیی فەتح میدالیایەکی بەرزی سەربازییە لە ئێران و لە سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراقەوە بەو فەرماندە سەربازییانە دەدرێت کە لە سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنەکاندا بە سەرکەوتوو دادەنرێن.
 
میدالیاکە سێ گەڵای دارخورما، قوبەی مزگەوتی گەورەی خوڕەمشەهر و ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەسەرە.
 
رۆژی سێشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، ئێران هێرشێکی مووشەکی فراوانی کردە سەر ئێسرائیل. سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە 200 مووشەک هێرشەکەی کردووە کە وەڵامێک بووە بۆ کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس، حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا و عەباس نیلفرووشان، فەرماندەی سوپای پاسداران لە لوبنان.
 
دوای هێرشەکە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گوتی، "ئێران هەڵەیەکی گەورەی کرد و باجەکەیشی دەدات. ئەوەی هێرشمان بکاتە سەر، هێرشی دەکەینەوە سەر". 
 
هەروەها یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە گوتی، ئێران دوو پێگەی هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، بەڵام زیانی نەبووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەنزینخانەیەک لە ئێران.

وەزیری نەوتی ئێران: پلانمان نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، حکومەت ئێستا هیچ پرۆژە و پلانێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین. راشیگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی کێشەی ناهاوسەنگی وزە بووەتەوە و پێویستە کێشەکە چارەسەر بکرێت.