سەرۆکایەتیی ئەرکانی ئێران: هێلیکۆپتەرەکەی رەئیسی بەهۆی تەمومژی زۆرەوە کەوتووەتە خوارەوە

01-09-2024
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران راپۆرتی کۆتایی لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی ئیبراهیم رەئیسی و یاوەرانی بڵاوکردەوە.
 
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی ورد دەرکەوتووە، بەهۆی تەمومژی زۆرەوە هێلیکۆپتەرەکە خۆی بە شاخێکدا داوە.
 
لە راپۆرتی سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا هاتووە، هێلیکۆپتەرەکە لە رێگەی خۆی لاینەداوە و هیچ خۆرە هەڵە یان کەمتەرخەمییەک یان هێرشێک رووی نەداوە، بەڵکو رووداوەکە بەهۆی دەرکەوتنی لەناکاوی پەڵە تەمومژێکی چڕ لەسەر رێگەی هێلیکۆپتەرەکە روویداوە.
 
دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، 19-05-2024 هێلیکۆپتەری هەڵگری ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئێران و 7 کەس لە یاوەرانی دوای هەستان لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران و ئازەربایجان و لە رێگەی چوون بۆ تەورێز لە ناوچەی وەرزەقانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات کەوتەخوارەوە و هەر 8 کەسیان گیانیان لەدەستدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە