وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ حیزبوڵڵا نەکەوینە جەنگەوە

28-06-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رۆژی هەینی بە سەربازانی ئیسرائیلی گوت، لە هەوڵدان چارەسەرێکی سیاسی بدۆزنەوە بۆئەوەی لەگەڵ حیزبوڵڵای لوبنان نەکەونە جەنگەوە.
 
لە باکووری ئیسرائیل یواڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە سەربازەکانی گوت، "دەگەینە خاڵێک کە بۆ ئێمە و دووژمنیش دووڕیان دەبێت. ئەگەر دووژمن جەنگ هەڵبژێرێت، دەزانین چی دەکەین. ئەگەر رێککەوتن هەڵبژێرێت، بەدەم ئەو بژاردەوە دەچین."
 
گاڵانت باسی لەوە کرد، باکووری ئیسرائیل بەهۆی شەڕ لە دۆخێکی ناخۆشدایە، بەڵام بە گوتەی خۆی، ئەوانیش بە هێرشەکانیان زیانیان بە حیزبوڵڵا گەیاندووە.
 
لە بارەی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گوتی: "ئاسانە لە ژێرزەوییەکانەوە قسە بکەیت و گوتار بدەیت."
 
لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2024، گرژییەکانی نێوان حیزبوڵڵا و سوپای ئیسرائیلیش دەستیان پێکردەوە. 
 
لە ئەنجامی ئەو گرژییانەدا تائێستا 485 کەس لە لوبنان کوژراون، کە 94یان سڤیل بوون؛ لەگەڵ ئاوارەبوونی لانیکەم 100 هەزار کەس لە لوبنان. لە باکووری ئیسرائیلیش 26 کەس کوژراون کە 11یان سڤیلن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە