Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هێرشی سەر شوێنێک لە کوێت.

هێرشی سەر شوێنێک لە کوێت.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست10-04-2026

کوێت: ئێران و میلیشیاکان هێرشیان کردووەتە سەر دامەزراوە هەستیارەکانمان

0:00
0:00
قەبارەی دەق
گەشاو خالید

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

گەشاو خالید

رۆژی بڵاوکردنەوە

10-04-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست30-05-2026

راپۆرتێک: بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پارچەی مووشەکێکی ئێران لە کوێت چەند ئەمریکییەک بریندار بوون

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

نەتەنیاهوو: سوپای ئیسرائیل لە رووباری لیتانیی باشووری لوبنان پەڕییەوە

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست29-05-2026

رووسیا لەبارەی سزای سەر کۆمپانیاکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق: نایاسایین

رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی دەرەوەی کوێت سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات، کە بە درۆن کراونەتە سەر چەند ناوەندێکی گرنگ و هەستیاری وڵاتەکە و ئێران و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تاران بە  هێرشەکان تۆمەتبار دەکات.
 
رۆژی هەینی 10ـی نیسانی 2026، وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە راگەیێندراوێکدا لە ئێکس رایگەیاند: "دەوڵەتی کوێت بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دوژمنکارییانە دەکات کە ئێران و بریکارەکانی، لەوانە میلیشیا و گرووپە چەکدارە لایەنگرەکانی، لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 9ـی نیسان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر چەند دامەزراوەیەکی گرنگی وڵاتەکە".
 
وەزارەتی دەرەوەی کوێت ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم هێرشانە "پێشێلکارییەکی روونی سەروەریی کوێت و یاسا نێودەوڵەتییەکانە،" هەروەها هەڕەشەیە بۆ سەر ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییانەی کە لەم دواییانەدا بوونە هۆی راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران.
 
لە راگەیێندراوەکەدا داوا کراوە کە ئێران و گرووپە لایەنگرەکانی پابەند بکرێن بە راگرتنی هەموو کارە دووژمنکارییەکان بەبێ مەرج، بەپێی بڕیاری 2817ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. 
 
کوێت جەختیشی کردووەتەوە کە بەپێی ماددەی 51ـی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، "مافی تەواوی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و هەموو رێکارێکی پێویست بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکە دەگرێتەبەر."
 
هاوکات وەزارەتی بەرگریی کوێت رایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە ئەو درۆنانەی تێکشکاندووە، کە ئاسمانی وڵاتەکەیان بەزاندووە و هەوڵیانداوە چەند ناوەندێکی هەستیار بکەنە ئامانج.
 
ئەمە لە کاتێکدایە، ئێران وڵاتانی کەنداوی کردووەتە ئامانجی هێرشەکانی، هەروەها بەرەبەیانی چوارشەممە، ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان، لەسەر راگەیاندنی ئاگربەستێکی دوو هەفتەیی رێککەوتن.