چاوەڕوان دەکرێت لە زاخۆ 40 هەزار کەس بەشداریی ئاهەنگی سەری ساڵ بکەن

31-12-2023
هیدایەت جان
ئاهەنگی ئەمشەوی هاونیشتمانییان لە پردی دەلالی زاخۆ
ئاهەنگی ئەمشەوی هاونیشتمانییان لە پردی دەلالی زاخۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 08:30 ئەمشەو ئاهەنگی سەری ساڵ بە بەشداریی کۆمەڵێک هونەرمەند لەسەر پردی دەلالی زاخۆ دەستپێدەکات و بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری زاخۆش دەڵێت، "چاوەڕوان دەکەین نزیکەی 40 هەزار کەس لە ئاهەنگەکەماندا بەشداری بکەن".
 
رۆژی یەکشەممە، 31ـی کانوونی یەکەمی 2023، دڵخواز مووسا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ بە ئەیوب نسری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، "ماوەی 11 شەوە لە پردی دەلال ئاهەنگ بۆ خەڵکی زاخۆ و گەشتیاران ساز دەکەین، بۆ ئەمەش پلانێکی هونەریی باشمان داڕشتووە و سەرجەم رێوشوێنە ئەمنییەکان بە باشی گیراونەتەبەر".
 
بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ دوو ئامانجی سەرەکی لەو شەوە ئاهەنگانە هەبووە و وەکو دڵخواز مووسا ئاماژەی پێدەدات، "یەکەم ئامانجمان راکێشانی سەرنجی گەشتیاران بووە و دووەمیشیان پێشاندانی روویەکی جوان و شارستانییانەی زاخۆ بە خەڵک و گەشتیاران و توانیمان هەردوو ئامانجەکەمان بپێکین".
 
ئەمشەو کاژێر 08:30 خولەک ئاهەنگی پێشوازیکردنی سەری ساڵ لە زاخۆ دەستپێدەکات، رێوڕەسمەکە بە بەشداریی گرووپێکی دەف کە لە باکووری کوردستانەوە هاتوون، دەستپێدەکات و هونەرمەند هازان ئاتێش لە باکووری کوردستان و هونەرمەند حەسەن شەریف لەو ئاهەنگەدا گۆرانی پێشکێش بە بەشداربووان دەکەن. هاوکات لە دەستپێکی ساڵی نوێ یاریی ئاگرین لە چوار بەشی پردی دەلال دەتەقێنرێت.
 
بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ چاوەڕوان دەکات نزیکەی 40 هەزار کەس لە شەوە ئاهەنگەکەیاندا بەشداربن و دەشڵێت، "ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پلانێکی باشیان بۆ پێشوازیکردنی گەشتیاران داڕشتووە و تاوەکو ئێستا خەڵکێکی زۆر بۆ بەشداری لە رێوڕەسمەکە هاتوون، چاوەڕێ دەکەین لە کاژێرەکانی نزیک سەری ساڵ ژمارەی بەشداربووان زیاتر بێت و پێشبینی دەکەین ژمارەیان بگاتە 30 بۆ 40 هەزار کەس".

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."