رووداو دیجیتاڵ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، دەنگێکی گەورە لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر بیسترا.
هاونیشتمانییەک لە کۆیە بە رووداوی راگەیاند: "بە تەنێک هێرش کرایە سەر چیای هەیبەت سوڵتان لە شاری کۆیە و دەنگی گەورە بیسترا."
هاونیشتمانییان بە رووداویان گوت، دووکەڵ لەپشت زانکۆی کۆیە بەرزبووەوە و دیار نییە ئامانجەکە چی و کوێ بووە.
چەند سەرچاوەیەکیش بە رووداویان راگەیاند، تەنەکە درۆن بووە و هێزە ئەمنییەکانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
نوێ دەکرێتەوە



