کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یەکگرتوو و کۆمەڵ

یەکگرتوو و کۆمەڵ

kurdistan

كۆمەڵ و یەكگرتوو بە كورسییەك رازی بوون

سەرتیپ عوسمان

سەرتیپ عوسمان

31-07-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سەرتیپ عوسمان
سەرتیپ عوسمان31-07-2013

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو – سلێمانی

كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دواجار قایل بوون بەوەی كە یەك نوێنەری هاوبەشیان هەبێت لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورددا.

ئەمڕۆ لە بارەگای كۆمەڵ لە شاری سلێمانی، یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوەو تاووتوێی ئەو یەك نوێنەرەیان كرد كە لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بۆیان دیاریكراوە.

بۆ كۆبوونەوە ئامادەكارییەكە 5 كورسی بۆ باشووری كوردستان دیاریكراوە، بەجۆرێك پارتی، یەكێتی و گۆڕان هەریەكەیان كورسییەكیان دەبێت. كۆمەڵ و یەكگرتووش كورسییەك، هەروەها سەرجەم لایەنەكانی دیكەش بە نوێنەرێكی هاوبەش كورسییەكیان دەبێت.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای كۆبوونەوەكەیان، كە بۆ هەریەك لە ئەبوبەكر عەلی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكگرتوو و محەممەد حەكیم، گوتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی رێكخرا، رایانگەیاند كە ئەوان رێككەوتوون خەلیل ئیبراهیم لە یەكگرتووی ئیسلامی نوێنەرایەتی هەردوو لایان بكات لە كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ كۆنگرەی نەتەوەیی كورد.

لەماوەی رابردوودا كۆمەڵی ئیسلامی جەختی لەوە دەكردەوە، كە ئەگەر كورسی تایبەتیان نەبێت ئەوە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بایكۆت دەكەن، بەڵام وەك لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا ئاماژەیان بۆ كرد، "ئەم هەوڵەمان بۆ ئەوەیە كە نەڵێن لایەنە ئیسلامییەكان هەوڵی پەكخستنی كۆنگرەكە دەدەن".

سەبارەت بە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكانیش رایانگەیاند، كە ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا بەڕێوە بچن. ئاماژەشیان بەوە كرد كە تاوەكو ئێستا هیچ شتێكی فەرمییان لەلایەن كۆمیسیۆنەوە سەبارەت بە دواخستنی هەڵبژاردنەكان پێنەگەیشتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە