رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی ناچیتی سنووری شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ، کرێکارێک بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دووەمی 2026، هاونیشتمانییەک لە شاری بۆکان بە رووداوی گوت:" کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە خانوویەک، دیوارەکە بە سەریدا رووخا و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا."
هاونیشتمانییەکە گوتی، ئەو هاونیشتمانییە ناوی (م،گ) و تەمەنی 30 ساڵ و خەڵکی گوندی ناچیتە لە نزیک شاری بۆکان.
بە گوێرەی ئاماری دادپزیشکی ئێران، پار هەزار و 879 لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی رووداوەکانی کار گیانیان لەدەستدابوو و زیاتر لە 36 هەزار کەسیش بریندارببوون.
نەگرتنەبەری رێکارەکانی خۆپاراستن لە کاتی کارکردندا بە هۆکارێکی سەرەکی رووداوەکان دادەنرێ.




