Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکان
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

جوتیارێک سەرقاڵی لێکردنەوەی بەرهەمی تەماتەیە. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

جوتیارێک سەرقاڵی لێکردنەوەی بەرهەمی تەماتەیە. وێنە: بڵند تاهیر-رووداو

کوردستان30-03-2026

وەزارەتی کشتوکاڵ قەدەخەی سەر هاوردەکردنی تەماتەی هەڵگرت

0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین

بڵاوکراوەتەوە لەلایەن

سۆلین حەمەدەمین

رۆژی بڵاوکردنەوە

30-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ
کوردستان31-05-2026

کەرنەڤاڵی شاییەکەی بناویلە لە شارباژێڕ

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە
کوردستان31-05-2026

بە مووشەک هێرش کرایە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان لە دۆڵی ئالانە

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
کوردستان31-05-2026

کۆیە.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەخەی سەر هاوردەکردنی تەماتە؛ ئەوەش دوای ئەوەی نرخەکەی لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەرزبووەوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 29ـی ئاداری 2026، هیوا عەلی، گوتەبێژی  وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداو راگەیاند، بڕیارەکە دوای بەدواداچوونی مەیدانی بۆ بەرهەمی تەماتە لە سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان هاتووە.
 
گوتەبێژی  وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: "بۆمان دەرکەوتووە کە بەرهەمی تەماتە لە بازاڕەکاندا زۆر کەمبووەتەوە و نرخەکەی بەرزبووەتەوە، بۆیە پاڵپشت بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان (ژمارە 4ی ساڵی 2008)، بڕیارماندا بە هەڵگرتنی قەدەخە لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی وڵات."
 
بە گوتەی هیوا عەلی، نرخی کیلۆیەک تەماتە گەیشتووەتە 1500 دیانار و بڕیارەکە لە 29-03-2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێگە بە بازرگانان دەدرێت تەماتە هاوردەی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە نرخ و بڕی بەرهەمەکە لە بازاڕدا دروستببێتەوە.
 
26ـی ئاداری 2026، د. مەهدی جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە رووداوی راگەیاند: "بەهۆی پێویستیی بازاڕی ناوخۆییەوە، بڕیارمانداوە هاوردەکردنی تەماتە و باینجان لە دەرەوەی وڵاتەوە دەستپێبکاتەوە و تاوەکو ئەو کاتەی بەرهەمی ناوخۆیی بەشی پێداویستییەکان دەکات، هاوردەکردن بەردەوام دەبێت."
 
سەبارەت بە ناردنی بەرهەمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، د. مەهدی جبووری دڵنیایی دایە جووتیاران و گوتی: "هیچ کۆتوبەند و رێگرییەک لەسەر هاوردەکردنی تەماتە و باینجان لە هەرێمی کوردستانەوە نییە؛ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بەرهەمەکانیان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بنێرن."
 
ساڵانە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، بۆ پاراستنی جووتیاران قەدەخە دەخاتە سەر هاوردەکردنی تەماتە، بەڵام لە کاتی کەمبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆ و گرانبوونی نرخەکەی، جارێکی دیکە رێگە بە هاوردەکردنی دەداتەوە.