رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی 'گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی - کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا' کۆبووەوە. شاندی میوان پشتگیریی کەنەدایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-06-2026 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتیی کەنەدی - کوردی لە پەرلەمانی کەنەدا کرد، کە لە ئەحمەد حوسێن، سهرۆکی لیژنهی کاروباری دهرهوهی پهرلهمان و زیاد ئەبولتەیف ئەندامی پەرلەمان پێکهاتبوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دیدارێکدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە کەنەدا ئامادەی بوون، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ کەنەدا تاوتوێ کران و جەخت له رۆڵی گرنگی رەوەندی کوردستانی بۆ برهودان به پهیوهندییهکانی ههرێمی کوردستان لهگهڵ کهنهدا کرایەوە.

لای خۆیانەوە، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "شاندی میوان ستایشی دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان و گرنگیی پاراستنی سەقامگیرییان لە هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها پشتگیریی کهنهدایان بۆ گەلی کوردستان دووپات کردەوە."
دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.


