رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلەی رێختەر روویدا.
بوومەلەرزەکە کاژێر 01:54ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە 30-01-2025) روویداوە. محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی و بوومەلەرزەزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "چەقی بوومەلەرزەکە زانکۆی گەرمیان بووە لە کەلار، قووڵاییەکەشی 24.9 کیلۆمەتر بووە لە ناخی زەویدا."
بەهۆی زۆریی قوڵایی بوومەلەرزەکەوە بەشێکی هاونیشتمانیان هەستیان پێنەکردووە.
محەممەد کەمال دەڵێت "زۆری قوڵیی بوومهلهرزە ئاماژهیهكی باش نییه، چونكه داڕمانی زۆر روودهدات و ئهگهرهكانی بوومهلهرزه لهناوچهكه زیاتر دهبێت."
هەر لەمبارەیەوە، ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، وێستگەکانی چاودێریی بوومەلەرزە لە وەزارەتەکەیان، بوومەلەرزەیەکیان بە گوڕی 3.9 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری قەزای کەلار لەنێوان عێراق و ئێران تۆمارکردووە.
ئەوە لەکاتێکدایە، 27ـی ئەم مانگە چوار بوومەلەرزەی لەدوای یەک لە سنووری گەرمیان روویاندا، کە بەهێزترینیان 4.8 پلەی رێختەر بوو.
بەپێی ئاماری دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، لە ساڵی 2024دا 231 بوومەلەرزە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان روویانداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ