رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی محەممەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراق کە پارێزگاری کەرکووکیشە دەکات، بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە.
رۆژی هەینی، 12ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ محەممەد سەمعان کەنعان رایگەیاند: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکتانمان پێگەیشت."
سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەربڕیوە و دەڵێ: "سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم بۆ ئەم کۆستە سەختە، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەتی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت."
سەرۆک بارزانی دەڵێ: "هیواخوازین خوای گەورە سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت."
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز محەممەد سەمعان کەنعان، سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقی
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم بۆ ئەم کۆستە و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە رەحمەتی فراوانی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
مەسعود بارزانی
12ی حوزەیرانی 2026


.jpg&w=3840&q=75)

