رووداو - هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیێنێت، بەهۆی خنکانی گەنجێک لە ئاوی دووکان، ئاوی بەنداوەکە دەگیرێتەوە و دواتر لەکاتی بەردانەوەی هاونیشتمانیان ئاگاداردەکرێنەوە.
لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رایدەگەیێنێت: "بەهۆی خنکانی گەنجێک لە زێی دووکان ئاوی بەنداوی دووکان دەگیرێتەوە، بەوهۆیەوە دابەشکردنی ئاو لە کاژێر چواری بەیانییەوە (دووشەممە 29-7-2019) لە هەردوو پڕۆژەی یەک و دووی ئاوی دووکان - سلێمانی دەوەستێت".
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی گرتنەوەی ئاوەکە بۆ ماوەیەک گەڕەکەکانی ناوچەی قڕگە و بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و قەزاو شارۆچکەکانی چەمچەمەڵ و شۆڕش و تەکییە و بازیان و پیرەمەگروون بێ ئاو دەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ئاماژە بەوەش دەکات، لەکاتی گەڕانەوەی ئاو بۆ پڕۆژەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.



.png&w=3840&q=75)