رووداو دیجیتاڵ
بە چەند درۆنێک هێرش کرایە سەر بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێ شەممە، 9ی حوزەیرانی 2026، سەرچاوەیەک لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بە رووداوی گوت، بە پێنج درۆن هێرش کرایە بنکەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان "لە دۆڵی بالیسان لە سنووری خەلیفان لە پارێزگای هەولێر و تەنیا زیانی مادی هەبوو."
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، دوو لە درۆنەکان لە نزیک بنکەکان کەوتوون و سێ درۆنیش لە لایەن فرۆکەی هاوپەیمانانەوە تێکشكێندراون.
هاوکات ئەمجەد حوسێن پەناهی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، پێنج درۆن ئاراستەی بنکەکانی ئەو حیزبە و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراون کە "2 درۆنیان لە نزیک بنکە کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کەوتوون و سێ درۆنیش لەلایەن فرۆكەی هاوپەیمانانەوە خراونەتە خوارەوە."
بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو ناوچەیە زۆر نزیکن لە یەکدی.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ دووشەممە، بە دوو درۆن هێرش کرایە سەر کەمپی خێزانەکانی حیزبی دیموکرات لە کۆیە و بەرپرسێکی حیزبەکە بە رووداوی گوت، هێرشەکە تەنیا زیانی مادی هەبووە.



.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)