رووداو دیجیتاڵ
داواکاری گشتیی سنە دەڵێ، زڕدایکی ئەو دوو کچەی لە سنە ئەشکەنجەدران، دەستگیرکرا و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەشکەنجەدانەکە دەستی پێکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026، محەممەد جەباری، داواکاری گشتیی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "زڕدایکی ئارین و نارین بە مەبەستی پاراستنی مافی ئەو دوو منداڵە و بەدواداچوون بۆ لایەنە جۆراوجۆرەکانی دۆسیەکە دەستگیرکرا."
محەممەد جەباری گوتی:"رێکاری یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە لەم دۆسیەیەدا دەستیان هەبووە و هەرکەسێک رۆڵی هەبووبێت لەو رووداوەدا لە چوارچێوەی یاسادا لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ."
پێشتر باوکی ئەو دوو کچە بە فەرمانی دەسەڵاتی داد دەستگیرکرابوو و مافی بەخێوکردنی منداڵەکانیشی لێ وەرگیراوەتەوە.
سامان مەعرووفی، دراوسێی ماڵی ئارین و نارینە و ئەمڕۆ سێشەممە بە رووداوی راگەیاند:"یەکەم کەس بووم کە چوومە لای ئارین و نارین. ئەو کاتەی من چووم، ئەوان لە توالێتی ماڵەکە بوون و دۆخیان زۆر خراپ بوو."
سامان داوای لە هاونیشتمانییان کرد، پشتیوانی ئارین و نارین بن و یارمەتیان بدەن بۆ ئەوەی تەندروستیان باش بێت.
چیرۆکی ئەشکەنجەدانی ئارین و نارینی 7 و 15 ساڵ لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن باوکیان و زڕدایکیانەوە دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە و گواستنەوەی ئەو دوو کچە بۆ نەخۆشخانە، پارێزگاری سنە چووە سەر هێڵ و شوقەیەکی دایە دوو کچەکە.


.png&w=3840&q=75)
.png&w=3840&q=75)
