قاسم ئەعرەجی بە 'پەیامێکی ئەمنی'ـی سوودانییەوە لە هەولێرە

27-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە هەولێرە. راوێژکارێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، ئەعرەجی "پەیامێکی ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق"ی پێیە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 27-10-2024، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
 
سەعید جەیاشی، راوێژکاری ستراتیژی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بە بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێری کردووە.
 
بەگوتەی جەیاشی، قاسم ئەعرەجی پەیامێکی فەرمی محەممەد شیاع سوودانی پێیە و رادەستی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی دەکات و "پەیامەکەش ئەمنییە."
 
جەیاشی نێوەڕۆکی پەیامە ئەمنییەکەی ئاشکرا نەکرد، بەڵام گوتی، "کۆبوونەوەی گرنگی هەیە لەگەڵ فەخامەتی سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".