کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکە، لەسەر منارەی مزگەوتی خانەقا

حاجی لەقلەقە تیرۆرکراوەکە، لەسەر منارەی مزگەوتی خانەقا

kurdistan

حاجی لەق لەق هاتەوە مزگەوتی خانەقای هەولێر

رووداو سۆرانی

رووداو سۆرانی

27-07-2013
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سۆرانی
رووداو سۆرانی27-07-2013

بابەتی پەیوەندیدار

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد
جیهان25-11-2026

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد

لێبووردنی نێودەوڵەتی: رێکارەکانی ئیسرائیل لە غەززە رێگری لە منداڵبوون دەکەن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست25-11-2026

لێبووردنی نێودەوڵەتی: رێکارەکانی ئیسرائیل لە غەززە رێگری لە منداڵبوون دەکەن

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست25-11-2026

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە

رووداو- هەولێر

  دوو حاجی لەق لەق كە تەمەنیان كەمتر لە ساڵێكە لە شوێنی ئەو حاجی لەق لەقە دادەنرێن، كە چەند ساڵێك لەمەوبەر لەسەر هێلانەكەی لەشاری هەولێر بە فیشەك كوژرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر، كە كۆپییەكی بۆ (رووداو) نێردراوە "دوای هەوڵ و كۆششی زۆر بۆ هێنانی جووتێك حاجی لەق لەق بۆ سەر هێلانەكەی مزگەوتی خانەقای هەولێر، كە لەو كاتەی لەلایەن كەسێكی چەكدارەوە لە رۆژگاری نەگریسی شەڕی ناوخۆ تیرۆركرابوو ، بەم هۆیەشەوە هێلانەكەی بەبێنازی مابووەوە" .

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە: ئەمڕۆ لە دیدارێكی تایبەت لە دیوانی پارێزگا هەریەك لە هۆشیار نوری لەك، لە سەنتەری رۆشنبیری و كلتووری بەهرەو مام زیاد شێروانی و دەشتی مەلا سمایل باغەمرەیی شارەزا لە بواری پەروەردەكردن و راهێنانی باڵندە و بەتایبەتیش حاجی لەق لەق، لەگەڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە .

 لە دیدارەكەدا سەركەوتنی هەوڵەكان راگەیەنرا كە جووتێك حاجی لەق لەق وەكو بەرنامەی یەكەم كە تەمەنیان كەمتر لە ساڵێكە ئامادەن بۆ دانانەوەیان لە سەر هێلانەكەو راهێنانیان لەگەڵ ژینگەی دەورووبەرەكەو دابینكردنی پێداویستی بژێوی و خۆراك بۆیان و تەرخانكردنی كەسانێك بۆ چاودێری و سەرپەرشتیكردنیان و بەر لە جەژنی رەمەزانی پیرۆزیش جووتە حاجی لەق لەقەكە دادەنرێن و نیشتەجێ دەكرێن .

بەرێوەبەری راگەیاندنی پارێزگا رایگەیاند كە پارێزگاری هەولێر زۆر پەرۆشی ئەم بەرنامەیە بووەو هەموو پشتیوانییەكی لەم كارە كردووە ، كە ساڵانێكە خەڵكی هەولێر پەرۆشی ئەوە بوونە دووبارە حاجی لەق لەق بگەڕێتەوە سەر ئەو منارەیەو تێكەڵ بە ژیانی خەڵكی هەولێر ببێتەوە.

راشیگەیاند كە ژمارەیەكی زۆرتر لە حاجی لەق لەق بۆ ئەم دەورووبەرەی مزگەوتەكەو پاركی شار و ئەو پاركانەی دیكەی شاری هەولێر دەهێنرێن و رادەهێنرێن بۆ مانەوەیان بەشێوەی هەمیشەیی وەكو كەلتوورێكی رەسەنی شاری هەولێر .

بابەتی پەیوەندیدار

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد
جیهان25-11-2026

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد

لێبووردنی نێودەوڵەتی: رێکارەکانی ئیسرائیل لە غەززە رێگری لە منداڵبوون دەکەن
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست25-11-2026

لێبووردنی نێودەوڵەتی: رێکارەکانی ئیسرائیل لە غەززە رێگری لە منداڵبوون دەکەن

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست25-11-2026

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە