کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دایکانی فەلەستینی منداڵەکانیان هەڵگرتووە کە تووشی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون، لە نەخۆشخانەی ئەقسا لە دێربەلەح لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە، رۆژی 24ـی تشرینی دووەمی 2026. وێنە: ئەیاد بابا / AFP

دایکانی فەلەستینی منداڵەکانیان هەڵگرتووە کە تووشی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک بوون، لە نەخۆشخانەی ئەقسا لە دێربەلەح لە نێوەڕاستی کەرتی غەززە، رۆژی 24ـی تشرینی دووەمی 2026. وێنە: ئەیاد بابا / AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لێبووردنی نێودەوڵەتی: رێکارەکانی ئیسرائیل لە غەززە رێگری لە منداڵبوون دەکەن

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست25-11-2026

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە

بەحرێن ناوی چوار عێراقی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە؛ شبل زەیدی لەنێویاندایە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست24-11-2026

بەحرێن ناوی چوار عێراقی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە؛ شبل زەیدی لەنێویاندایە

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

رووداو دیجیتاڵ


رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی) ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بە سەپاندنی رێکارگەلێک لە کەرتی غەززە کە بوونەتە هۆی رێگریکردن لە منداڵبوون و لەناوبردنی خزمەتگوزارییەکانی منداڵبوونی دەستکرد (IVF).


سکرتێری گشتیی رێکخراوەکەش داوا لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان دەکات لێکۆڵینەوە لە ئەگەری هەبوونی "جینۆساید" لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە بکات.


رۆژی چوارشەممە 25-11-2026، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی بە ناونیشانی (نەبوونی مەرجەکانی ژیان) بڵاوکردەوە و تێیدا باسی لە لێکەوتەکانی جەنگی غەززە لەسەر تەندروستیی جەستەیی و دەروونی ژنانی غەززە خستووەتەڕوو.


لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا، ئەگنیس کالامار، سکرتێری گشتیی رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەوە لە تشرینی یەکەمی 2023 تاوەکو تشرینی یەکەمی 2026، "کردەوەکانی ئیسرائیل رێگرییان لە دەستگەیشتن بە چارەسەرەکانی منداڵبوون کردووە و بوونەتە هۆی ئاڵۆزییەکانی دووگیانی، لەوانەش لەبارچوون و لەدایکبوونی منداڵ بە مردوویی."


رێکخراوەکە نیگەرانیی جیدیی خۆی دەربڕیوە لەوەی کە ئەم دەرەنجامە "بە مەبەست" بووبێت، هەرچەندە دانی بەوەشدا ناوە، لە پێگەیەکدا نییە بتوانێت بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەو مەبەستە بسەلمێنێت.


داواکاری بۆ دادگای نێودەوڵەتیی تاوان


ئەگنیس کالامار داوای لە دادگای نێودەوڵەتیی تاوان کرد "جینۆساید لەلایەن بەرپرسانی ئیسرائیلەوە لە تشرینی یەکەمی 2023ـەوە لەبەرچاو بگرێت" و "تاوانەکانی سەر بنەمای جێندەر و زیانەکانی زاوزێ" بخاتە نێو لێکۆڵینەوەکانییەوە.


بەگوێرەی مادەی دووەمی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێگریکردن لە تاوانی جینۆساید، "سەپاندنی رێکار بە مەبەستی رێگریکردن لە منداڵبوون" لە نێو گرووپێکدا، ئەگەر بە مەبەستی لەناوبردنی تەواوەتی یان بەشێکی ئەو گرووپە بکرێت، بە تاوانی جینۆساید هەژمار دەکرێت.


داتاکان و لەناوچوونی نۆرینگەکانی منداڵبوون


راپۆرتەکە پشتی بە 228 چاوپێکەوتن بەستووە و ئاماژەی بەم ئامار و راستییانە کردووە:


کەمبوونەوەی رێژەی لەدایکبوون: بەگوێرەی تەندروستیی غەززە، ژمارەی لەدایکبوونی زیندوو لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2025ـدا نزیکەی 41٪ بەراورد بە ساڵی 2022 دابەزیوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش دابەزینی زیاتری لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2026ـدا تۆمار کردووە.

وێرانبوونی ناوەندەکانی منداڵبوونی دەستکرد: پێش جەنگ، لانیکەم نۆ نۆرینگە لە غەززە خزمەتگوزاریی منداڵبوونی دەستکرد (IVF)ـیان پێشکێش دەکرد، بەڵام ئێستا هیچیان کار ناکەن و هەزاران کۆرپەلەی هەڵگیراو، سپێرم و هێلکە لەناوچوون.


ئاماری قوربانییان: لە سەرەتای جەنگەوە زیاتر لە 74 هەزار فەلەستینی کوژراون. هەروەها دوای ئاگربەستەکەی تشرینی یەکەمی 2025 تاوەکو سەرەتای تشرینی یەکەمی 2026، هێزەکانی ئیسرائیل 1,439 کەسی دیکەیان کوشتووە.


هێرشکردنە سەر ئەمبوڵانس و نەخۆشخانەکان: دوو کارمەندی فریاگوزاری باسیان لە دوو رووداوی سەرەتای ساڵی 2026 کردووە لە نزیک "هێڵی زەرد" (سنووری ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل)، کە تێیدا دوو ژن لە کاتی منداڵبووندا و ئەو ئەمبوڵانسانەی بۆ گواستنەوەیان چووبوون، تەقەیان لێکراوە. هەروەها بەهۆی کەمیی ئامێر، بەنج و دەرمانی رێگری لە خوێنبەربوون، ژیانی دایکان و کۆرپەکان کەوتووەتە مەترسییەوە، لەوانە گیانلەدەستدانی کۆرپەیەکی 20 رۆژە لە ساڵی 2025 بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشی دوای ئەوەی لەگەڵ منداڵێکی دیکەی نەخۆشدا خرابووە نێو یەک ئامێری شووشەیی.


هاوکات لێبووردنی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش کردووە، "بەڵگەی دەستکەوتووە" لەسەر بەکارهێنانی نەخۆشخانەکان لەلایەن "گرووپە چەکدارە فەلەستینییەکانەوە" بۆ راگرتنی بارمتەکان یان ئەشکەنجەدانی فەلەستینییەکان، بەڵام هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیوەتەوە کە تۆمەتەکانی ئیسرائیل بسەلمێنێت سەبارەت بە بەکارهێنانیان وەک ناوەندی فەرماندەیی حەماس.


وەڵامی ئیسرائیل


لە بەرامبەردا، دەستەی (COGAT)ـی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل کە بەرپرسە لە کاروباری سڤیل لە ناوچە فەلەستینییەکان، راپۆرتەکەی رەتکردەوە و لێبووردنی نێودەوڵەتی بە "دووبارەکردنەوەی گێڕانەوە درۆینەکانی حەماس" تۆمەتبار کرد.


ئەو دەستەیەی ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەستەکەی تشرینی یەکەمی 2025 بە نێوەندگیریی ئەمریکا، زیاتر لە 27 هەزار تۆن کەرەستەی پزیشکی و دەرمان چوونەتە نێو غەززە و ئێستا 35 نەخۆشخانە کار دەکەن، کە ناوەندەکانی تەندروستیی ژنان و چارەسەری منداڵبوونیشیان تێدایە.


بابەتی پەیوەندیدار

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست25-11-2026

میدیای حووسییەکان: سعودیە هێرشی کردە سەر بەندەری حودەیدە

بەحرێن ناوی چوار عێراقی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە؛ شبل زەیدی لەنێویاندایە
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست24-11-2026

بەحرێن ناوی چوار عێراقی دەخاتە لیستی تیرۆرەوە؛ شبل زەیدی لەنێویاندایە

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-11-2026

هاکان فیدان و مەسرور بارزانی بە تەلەفۆن قسەیان کرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە