کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
جیهان

دادگایەکی ئەمریکا هواویی بە دزینی نهێنیی بازرگانی تاوانبار کرد

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

25-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد25-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات
جیهان24-11-2026

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن
جیهان24-11-2026

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی هەولێر و بەغدا: لە رێگەی پێکهاتە دەستوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن
جیهان24-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی هەولێر و بەغدا: لە رێگەی پێکهاتە دەستوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن

رووداو دیجیتاڵ


دەستەی سوێندخۆرانی دادگایەکی فیدراڵیی ئەمریکا لە نیویۆرک، کۆمپانیای تەکنەلۆژیی (هواوی)ـی چینی بە دزینی نهێنیی بازرگانی و ساختەکاریی بانکی تاوانبار کرد، بەڵام لە تۆمەتێکی قورستر کە پەیوەست بوو بە "تاوانی رێکخراو" بێتاوانی کرد. لە بەرامبەردا هواوی بڕیارەکەی بە "بێبنەما" لەقەڵەم دا و هەڕەشەی گرتنەبەری رێکاری یاسایی کرد.


بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی دادی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە 24-11-2026 [چوارشەممە بەکاتی هەولێر] دوای دادگاییکردنێک کە سێ مانگی خایاند، دەستەی سوێندخۆران هواوییان لە 10 تۆمەت لە کۆی 12 تۆمەتی تاوانکاری بە تاوانبار ناساند، لەوانە: ساختەکاریی بانکی، پیلانگێڕی بۆ دزینی نهێنیی بازرگانی و پیلانگێڕی بۆ فێڵکردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.


هاوکات دادگاکە کۆمپانیاکەی لە دوو تۆمەتی دیکە بێتاوان کرد کە بریتی بوون لە پیلانگێڕی بۆ تاوانی رێکخراو و رێگریکردن لە دادپەروەری.


تۆد بلانش، داواکاری گشتیی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "هیچ کەس و کۆمپانیایەک لە سەرووی یاساوە نییە. بۆ ماوەی چەندین دەیە، هواوی و سێ کۆمپانیای لقە سەرەکییەکەی کارەکانیان لە ئەمریکا لەسەر بنەمای درۆ و دزی بەڕێوەبردووە."


وردەکاریی دزینی نهێنییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران


بەپێی دۆسیەی دادگاییکردنەکە، هواوی تۆمەتبار کرابوو بەوەی هەوڵی داوە کارمەندانی کۆمپانیاکانی پەیوەندیی ئەمریکا بۆ لای خۆی رابکێشێت تاوەکو زانیاریی تەکنەلۆژییان لێ وەربگرێت.


داواکارانی گشتی ئاشکرایان کردبوو، هواوی تەنانەت بەرنامەیەکی نێوخۆیی دانابوو بۆ پێدانی پاداشتی دارایی بەو کارمەندانەی نهێنیی پیشەسازیی کۆمپانیا رکابەرەکان بەدەستدەهێنن.


وەزارەتی دادی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو زانیارییانەی دزراون بریتی بوون لە سۆرس کۆد و رێنمایی بەکارهێنانی راوتەری ئینتەرنێت، تەکنەلۆژیای ئارێل و تەکنەلۆژیای تاقیکردنەوەی رۆبۆت، کە دواتر هواوی بۆ بەرهەمهێنانی کاڵای هاوشێوە بە نرخێکی هەرزانتر بەکاریهێناون.


سۆرس کۆد بریتییە لەو (کۆد و فەرمانە بنەڕەتییانەی) کە پرۆگرامسازان و ئەندازیاران بە زمانەکانی پرۆگرامسازیی وەک (سی پڵەس پڵەس، جاڤا، پایسن) دەینووسن بۆ دروستکردن و کارپێکردنی بەرنامەیەک، سیستمێک، یان ئامێرێکی ئەلیکترۆنی.


تایسن دوڤا، یاریدەدەری داواکاری گشتی رایگەیاند: "بڕیارەکەی ئەمڕۆ پەیامێکی روون دەنێرێت: ئەمریکا بەرگری لە کۆمپانیاکانی دەکات، کارمەندانی دەپارێزێت و ئاسایشی نیشتمانیی خۆی لە بەرامبەر ئەو کۆمپانیا بیانییە گەندەڵانەدا دەپارێزێت کە درۆ دەکەن، فێڵ دەکەن و دزی دەکەن بۆ ئەوەی پێشبکەون."


بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکە پەیوەست بوو بە مامەڵە بازرگانییەکانی هواوی لەگەڵ حکومەتی ئێران. وەزارەتی داد دەڵێ: "هواوی چەندین جار درۆی لەبارەی سرووشتی کارەکانی لە ئێران کردووە و بە هەڵە بە بانکەکان، رۆژنامەڤانان و حکومەتی ئەمریکای راگەیاندووە کە هاوکاریی حکومەت، سوپا و دەزگای هەواڵگریی ئێرانی نەکردووە."


وەڵامی هواوی


بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25-11-2026، کۆمپانیای هواوی لە راگەیێندراوێکدا بە تووندی بڕیارەکەی دادگای ئەمریکای رەتکردەوە و رایگەیاند، تۆمەتەکانی ئەمریکا "هیچ بنەمایەکی یاسایی و راستییان نییە."


کۆمپانیا چینییەکە گوتی: "بە وردی پێداچوونەوە بە بڕیارە پەیوەندیدارەکاندا دەکەین و هەموو رێکارێکی یاسایی پێویست دەگرینەبەر بۆ بەرگریکردن لە ماف و بەرژەوەندییەکانمان."


ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ماوەیەکی زۆرە هواوی کردووەتە ئامانج و تۆمەتباری دەکات بەوەی مەترسیی سیخوڕیکردنی هەیە بۆ حکومەتی چین؛ واشنتن پێشتریش داوای لە وڵاتانی جیهان کردبوو ژێرخانی تەکنەلۆژیی هواوی بۆ پەرەپێدانی تۆڕەکانی نەوەی پێنجەم (5G) بەکارنەهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات
جیهان24-11-2026

میدیای ئەمریکی: ئیدارەی ترەمپ تاوتوێی بەئامانجگرتنی سەرکردە باڵاکانی ئێران دەکات

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن
جیهان24-11-2026

سارکۆزی بە تۆمەتی پێدانی پارە بە شایەتحاڵانی دۆسیەکەى لەگەڵ هاوژینەکەی دادگایی دەکرێن

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی هەولێر و بەغدا: لە رێگەی پێکهاتە دەستوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن
جیهان24-11-2026

نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کێشەی هەولێر و بەغدا: لە رێگەی پێکهاتە دەستوورییەکانەوە چارەسەر بکرێن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە