رووداو دیجیتاڵ
دوای نزیکەی پێنج مانگ لە داخرانی بەهۆی بەفربارینەوە، رێگەی ملەی تەتە لەنێوان شارەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان و سەوڵاوا لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.
شەهرام کەهریزی، بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان، رۆژی چوارشەممە، 26-03-2025، رایگەیاند، رێگەی ملەی تەتە دوای پێنج مانگ لە داخرانی، لە لایەن تیمەکانی رێگەوبانی شاری پاوەوە کرایەوە.
بەهۆی بارینی بەفری زۆر و سەختیی ناوچەکە، هەروەها مەترسیی رەنووی بەفر، رێگەکە لە سەرەتای وەرزی زستانەوە دادەخرێت. بارستایی بەفر لە هەندێک شوێن دەگاتە 8 مەتر، کردنەوەی رێگەکە ئەستەم دەبێت و تاوەکو بەهار بە داخراوی دەمێنێتەوە.
ملەی تەتە پارێزگاکانی سنە و کرماشان پێکەوە دەبەستێتەوە و لەنێوان شارەکانی پاوە و سەوڵاوا هەڵکەوتووە، ساڵانە بەفری زۆری لێ دەبارێت و بەو هۆیەوە هەموو ساڵێک لە وەرزی پاییزدا دادەخرێت و لە وەرزی بەهاردا دەکرێتەوە.
چوار کیلۆمەتری رێگەی ملەی تەتە دەکەوێتە سنووری پارێزگای سنە و 17 کیلۆمەتریشی دەکەوێتە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ