رووداو دیجیتاڵ
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەڵێت، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێیەرلاینز بەهۆی هەبوونی کێشە لە سیگناڵی سیستمی (GPS)ـەکەیدا، نەیتوانیوە بنیشێتەوە و دواتر کێشەکە چارەسەر کراوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەچوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی فڕۆکەخانەی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن گەشتەکانی فڕۆکەخانەکە راگیرابن و دەڵێت، "گهشتی سهرجهم فڕۆكهكانی ئهمڕۆی فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتیی ههولێر به كهشێكی ئاسایی، كۆنتڕڵكراو و بێ كێشه ئهنجام دراون".
لە راگەیێندراوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێردا هاتووە کە "لە فڕۆکەخانەی هەولێر سێ رێگە بۆ نیشتنەوەی فڕۆکە هەن کە بریتین لە سیستمی ISL، سیستمی GPS و سیستمی Visual و هێڵە ئاسمانییەکان و کاپتنی فڕۆکەکان دەتوانن بە خواستی خۆیان یەکێک لەو رێگەیانە هەڵبژێرن بۆ نیشتنەوەی فڕۆکەکەیان".
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەشڵێت، ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکیش ئێیەرلاینز لە کاتی نیشتنەوەیدا کێشە لە سیگناڵی سیستمی (GPS)ـی فڕۆکەکەدا هەبوو و نەیتوانی بنیشێتەوە".
فڕۆکەکە، بە گوێرەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەڕاوەتەوە تورکیا و دوای چەند کاژێرێک کێشەکەی چارەسەر کراوە و گەڕاوەتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بێ کێشە گەشتەکەی ئەنجامداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ