نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرکردایەتی و کەسوکاری قوربانییانی ئێران: لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخەمتانین

26-04-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەرکردایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و کەسوکاری قوربانییانی تەقینەوەکەی بەندەر عەباسی ئێران دەکات. 
 
رۆژی شەممە، 26-04-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى تەقینەوه‌كه‌ى ئەمڕۆى بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس ده‌كه‌ين. لەم ناخۆشییەدا هاوسۆز و هاوخه‌متانين."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "له‌ خواى مه‌زن داواكارين گيانى قوربانييان شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت."
 
نێچیرڤان بارزانی هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برينداران و سەلامەتی و ئارامى بۆ گەلی ئێران دەخوازێت.
 
ئەمڕۆ شەممە لە شاری بەندەرعەباس، ناوەندی پارێزگای هورموزگان لە باشووری ئێران تەقینەوەیەکی گەورە روویدا. 
 
سەرۆکی رێکخراوی بەهاناوەچوون و کۆمەڵگەی مانگی سووری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی بەندەر عەباسەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 500ـی دیکەش بریندار بوون. 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە).

دەوڵەت باخچەلی دەڵێ، هیچ هێرشێک نابێتە هۆی پاشەکشەی تورکیا لە پرۆسەی چارەسەری

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆی هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی لە 15 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە.