رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای سنە دەڵێ، لە هێرشێکی چەکداریدا بۆسەر خاڵێکی پشکنین دوو پۆلیس کوژران و پێنجی کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیرانی 2026، ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سنە لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شەوی رابردوو لەلایەن لە لایەن چەند چەکدارێکەوە هێرش کرایە سەر خاڵی پشکنینی سەبەدلو لەسەر رێگەی بانە - سەقز."
بەگوێرەی راگەیێندراوی پۆلیس، لە هێرشەکەدا دوو پۆلیس بە ناوەکانی محەممەد وەلەدبیگی و مارتین ئەحەدی کوژراون و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەنێو بریندارەکان منداڵێکی کچ هەیە کە تەمەنی سێ ساڵە و لەو کاتە هێرشەکە کراوە لەگەڵ خێزانەکەی بە رێگەکەدا تێپەڕیون.
پۆلیسی سنە ئاماژەی بەوەشکردوە، دوو ئەندامی هێزەکانی پۆلیس و ئەندامێکی سوپای پاسداران و کەسێکی دیکەی سڤیل برینداربوون.
پۆلیسی سنە دەشڵێت:" بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە؛ برینی یەکێک لە پۆلیسەکان سەختە."
تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک ئەنجامدانی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە و پۆلیس دەڵێ، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.



.webp&w=3840&q=75)